تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری سروانی كۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەک کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی سهرلهبهیانی ئهمڕۆ یەکشەممە لەناو بازاڕى شارى سەراوان کە دەکەوێتە سنورى پارێزگاى سیستان و بەلوجستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا.
هاوکات میدیاکانی ئەو وڵاتە باس لەوەش دەکەن، کە لە ئاکامی تەقینەوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ هاوڵاتی تریش بریندار بوون.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا پەیوەندییە گشتیەکانى سوپاى پاسدران، بێ ناوهێنانی هیچ كەس و گروپێك ئاماژە بەوە دەکەن" كۆمەڵەیەكی تیرۆریستی لە پشت تەقینەوەكەیە".