لە ئێران ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە ٦٢ هەزار کەس

تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا نزیکەی ١٠٠ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا حەوت هه‌زار و ٦٠٥ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٩٤ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

تا ئێستا یەک ملیۆن و ٨٢٣ هه‌زار و ٣١٧ کەه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و یەک ملیۆن ٥٦٢ هه‌زار و ٧٠٩ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ٦٢ هه‌زار و ٤٥ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە، سێ هەزارو ٨٧٤ هاوڵاتیش باری تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕدان. 


PM:02:57:24/03/2021