ماوەی داخستنی سنورەکانی نێوان ئێران و عێراق بەڕووی گەشتیاران درێژکرایەوە

بەڕێوەبەری گشتی كاروباری سنور لەوەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایدەگەیەنێت" داخستنى سنوری نێوان عێراق‌ و ئێران بەڕوی گەشتیاران تا مانگی داهاتوو درێژكراوه‌ته‌وه‌".

حسێن قاسمی، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری سنوور لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون لە پارێزگای خوزستان و ئاشكراكردنی هاتنی زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە عێراقەوە بۆ خوزستان، داواكاری وەستاندنی هاتووچۆ لە سنووری نێوان ئێران - عیراق پێشكەشكراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە" تاوەکو ١٠ ڕۆژی تر سنوره‌كانى نێوان ئێران‌ و عێراق بەداخراوی ده‌مێنێتەوە، بەڵام ئەوانەی کاردەکەن دەتوانن بێنە عێراق‌ و هەرێمی كوردستانیش".


PM:08:48:25/03/2021