دەزگای ستاندەر بۆ شاسوار عەبدولواحید: تۆ شێروان شێروانی و هاورێكانیشت کرد بە سیخور

دەزگای ستاندەر ڕاگەیەندراویک ئاڕاستەی تیمی شاسوار عەبدولواحید دەکات و ڕایدەگەیەنێت" لە رێگای میدیاكەی و پەرلەمانتارێكی، هێرشێكی نارەوای دژی مەسعود عەبدولخالق و دامەزراندنی هاوپەیمانیەکی دەنگەناڕازیەکان دەستپێكردوە". دەشڵیت" پێشتریش شێروان شێروانی وهاورێكانی بە سیخوری دەسەڵات تۆمەتبار كردوە".

لەو ڕوونکردنەوەیەدا دەزگای 
ستاندەر ئاماژەی بەوەکردووە" سەر لە ئێوارەی دوێنێ، شاسوار عەبدولواحید لە رێگای میدیاكەی و پەرلەمانتارێكی، هێرشێكی نارەوای دژی مەسعود عەبدولخالق و دامەزراندنی هاوپەیمانیەکی دەنگە ناڕازیەکان دەستپێكردوە، ئەگەرچی بەداخەوە ئەوە یەكەم هەوڵی ناوبراو نیە لە تۆمەتباركردنی خەڵك بە دەستی ئەم و ئەو، پێشتریش شێروان شێروانی وهاورێكانی بە سیخوری دەسەڵات تۆمەتبار كردوە".

ئەوەش هاتووە" 
ئێمە لەدەزگای ستاندەر، چەندین جار پێشنیاری شاسوار عبدالواحیدمان رەتکردۆتەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی ستاندەر بۆ لیستەکەی شاسوار، چونکە باوەڕمان بەکاری پێکەوەیی هەموو دەنگە ناڕازیەکانە نەک تەنها هاوپەیمانی لەگەڵ حزبێکی بچوکی ئۆپۆزسیۆن کە هەڵسوکەوتی سەرۆکەکەی جێگای گومان بێت". 

دەقی ڕوونکردنەوەکە: 

ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی هەواڵێكی ناراستی تیمی شاسوار عەبدولواحید

ستاندەر

سەر لە ئێوارەی دوێنێ، بەرێز شاسوار عەبدولواحید لە رێگای میدیاكەی و پەرلەمانتارێكی، هێرشێكی نارەوای دژی مەسعود عەبدولخالق و دامەزراندنی هاوپەیمانیەکی دەنگەناڕازیەکان دەستپێكردوە، ئەگەرچی بەداخەوە ئەوە یەكەم هەوڵی ناوبراو نیە لە تۆمەتباركردنی خەڵك بە دەستی ئەم و ئەو، پێشتریش شێروان شێروانی وهاورێكانی بە سیخوری دەسەڵات تۆمەتبار كردوە، بەڵام بە پێویستی دەزانین چەند راستیەك بخەینە ڕوو:

• هاوپەیمانی هیوا كە لە ماوەی رابردوو لەلایەن پەرلەمانتارانی لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات لە بەغدا دامەزرا، بوە كوتلەیەكی بەهێزی نوێنەرایەتی كورد لە بەغدا، لەسەر ئاستی ناوخۆیی هەرێم و بەغدا و دەرەوەش پێشوازی لێكرا، وەك هێنانەپێشی مۆدێلێكی نوێی نوێنەرایەتی كورد لە بەغدا لە دوای 2003ەوە،  بۆ فراوانكردن و بەهێزكردنی ئەو هاوپەیمانیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووش، لەسەر پێشنیاری ژمارەیەكی زۆری خەڵك دلسۆز، مەسعود عەبدولخالق و چەند كەسایەتیەكی تر، دەستپێشخەریەكیان كرد بۆ ئەوەی لایەنەكانی ناو هاوپەیمانیەتیەكە (گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو، ئاییندە، سەربەخۆكان) لەپاڵ ئەوانیش نەوەی نوێ و هێزە نارازیەكانی تر، هاوپەیمانی هیوا بكەنە هەوێنی لیستێكی هاوبەشی هەڵبژاردن، بۆ نەفەوتانی دەنگی لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات، بەو پێیەی بەگوێرەی سیستەمی هەڵبژاردنی ئەمجارە هێنانی كورسی زۆر ئەستەمە.

• ئەو هەوڵە هیچ پەیوەندیەكی بە یەكێتی ودەسەڵاتەوە نیە، بەڵکو لەزیانی یەکێتیە بەوەی نزیکەی دە کورسی لەسنوری سەوزدەهێنێ بەیەکگرتنی حزبەکانی دەرەوەی دەسەڵات، هەروەها یەكەمجاریش نیە هەوڵی دروستكردنی بەرەی دەرەوی دەسەڵات دەدرێت، ئەو لایەنانەی تریش كە قسەیان لەگەل كراوە ( یەكگرتوو، كۆمەڵ، ئاراستەكانی ناوگۆڕأن، هاوپەیمانی هیوا) هەندێکیان نوێنەریان بۆ ئەو هەوڵە دیاریكردوە و بەگرنگیەوە هەوڵەكەیان وەرگرتووە، كەسیش لەوانە پێویستیان بەوە نیە لەگەل هیچ لایەكی دەسەڵات هاوپەیمانی ژێر بە ژێر بكەن، ئەو جۆرە تۆمەتباركردنەش كلتورێكی ناشرینی دەسەڵاتی تەقلیدی كوردستانە.

ئێمە لەدەزگای ستاندەر، چەندین جار پێشنیاری شاسوار عبدالواحدمان رەتکردۆتەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی ستاندەر بۆ لیستەکەی شاسوار؛ چونکە باوەڕمان بەکاری پێکەوەیی هەموو دەنگە ناڕازیەکانە نەک تەنها هاوپەیمانی لەگەڵ حزبێکی بچوکی ئۆپۆزسیۆن کە هەڵسوکەوتی سەرۆکەکەی جێگای گومان بێت.

• دواجار ئەو جۆرە هەواڵە ناڕاستانە ساردمان ناكاتەوە لە هەولی یەكخستنی دەنگی نارازی و ئیرادەی راستەقینەی گەلی كوردستان لە دەوری چەترێكی هاوبەش، دەخوازین كاك شاسواریش چیتر نەچێتە پاڵ دەسەڵات لەگرتنە بەری رێگای نائەخلاقی و تۆمەتباركردنی خەڵكی دڵسۆز بۆ پەرتكردنی دەنگی خەڵكی نارازی و ئۆپۆزسیۆن.

سەبارەت بەو قسانەی لەراپۆرتەكەی ئین ئارتیش هاتوە بەوەی ریككەوتنی پیشوەخت هەیە لەگەڵ یەکێتی یان به‌رهه‌م صاڵح، دورن لەراستیەوە و بەئامانجی سیاسی ئەو راپۆرتە ئامادەكراوە وئەو جۆرە هەوڵانەش تەنها خزمەتی دەسەڵاتە گەندەڵەکەی هەرێم دەکات بۆ ئەوەی بەردەوامی بەدزین وسەڕکوتکردن ئازادیخوازان بدرێ لەرێی نەهێشتنی ئومێد وبڵاوکردنەوەی تۆیی بێ متمانەیی ودوبەرەکی.

ڕاگەیاندنی دەزگای ستاندەر
28.3.2021


AM:10:31:29/03/2021