هەر شۆفێرێك زیادتر لە جارێك بەنزین وەربگرێت دەدرێتە دادگا

بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتیەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت هەر شۆفێرێك زیادتر لە جارێك بەنزین وەربگرێت، دەستگیر دەكرێت‌و دەدرێتە دادگا.

جەمال عەلی بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتیەكانی سلێمانی بە ماڵپەڕی كوردیۆی راگەیاند: بەهۆی ئەو نائارامیەی لە ناوچەكانی عێراقدا هاتە ئاراوە و پشكی سوتەمەنی هەرێمی كوردستان لە پاڵێوگەی بێجی دروست بوو ئەمەش وایكرد وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم خۆی سوتەمەنی بۆ ویستگەكان دابین بكات.

جەمال عەلی وتی: لە وپشكەی لە پاڵێوگەی بێجیەوە بۆمان دەهات ڕۆژانە نزیكەی 750 هەزار لیتر كەمتری كردوە و پێویستە شۆفێرانیش لەگەڵ بارودۆخەكەدا مامەڵە بكەن و هاوكارمان بن بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە سوتەمەنیان بۆ دابین بكەین.

جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە: ئەگەر دەربكەوێت شۆفێرێك زیاد لە جارێك بچێتە سەرەی وەرگرتنی بەنزینەوە دەستگیردەكرێت و ڕوبەڕوی دادگا دەكرێتەوە بۆ لێپێچینەوەی یاسایی.



PM:04:38:21/06/2014