مەزڵوم کوبانێ داواکارییەک لە کۆمەڵگانی نێو دەوڵەتی دەکات

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) داوا لە وڵاتنای جیهان دەکات کەهاوڵاتییەکانیان کە لە ژێر دەستی داعشدا بوون و لە ئێستادا لە کەمپی ئەلهۆلدا بگەڕێننەوە و لەلای خۆیان دادگاییان بکەن.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) نووسیوویتی "لەپێناو باشترکردنی رەوشی ژیانی هاوڵاتیانی ناو کەمپەکە ئاستی یارمەتییە مرۆییەکانیان بەرزبکەنەوە، با وڵاتانی جیهان بێن و گیراوەکانی خۆیان بگوازنەوە بۆ وڵاتەکانیان.

لە درێژەی پۆستەکەیدا "بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی داعش و پاراستنی خەڵکی مەدەنی لە کامپی ئەلهۆل، هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی مرۆیی و ئەمنییان دەستپێکردووە".

کەمپی ئەلهۆل دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری حەسەکە، نزیکەی یەک کیلۆمەتر لە باشوری شارۆچکەی هۆڵەوە دوورە، لە ئێستادا زیاتر لە ٦٨ هەزار ئاوارە و پەنابەری شارە جیاجیاکانی سوریا و خێزانەکانی داعش و پەنابەرانی عێراقی تێدا نیشتەجێکراون، بەدرێژای لەو کاتەوەی دروستکراوە تەندوتیژیەکی زۆری تێدایەو مانگانە خەڵکی تیدا دەکوژرێت.



PM:04:03:29/03/2021