ئەمرۆ ٣٠٠ راوێژکارە سەربازیەکەی ئەمەریکا دەگەنە عێراق

‌هێزە تایبەتەکەی ئەمەریکا ئەمرۆ دەگاتە عێراق -cnn
ئەمرۆ شەممە ئەو ٣٠٠ راوێژکارە سەربازییە تایبەتیانەی ئەمەریکا دەگەنە عێراق، یەکەم کاریشیان هەڵسەنگاندنی بارودۆخی سووپای عێراق دەبێت.
کەناڵی CNN لەسەرچاوەیەکی بەرپرسەوە بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ ئەو هێزە تایبەتەی ئەمەریکا دەگەنە عێراق بەمەبەستی یارمەتیدانی سووپەکەی دژی چەکدارانی داعش.
تا ئێستا ئەمەریکا کارەکانی ئەو ٣٠٠ راوێژکارەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پێکدێن لە دەستبژێری سووپای ئەمەریکا. ( واتە شارەزاو پسپۆرەکانی هێزەکانی ئەمەریکا).
یەکێک لەبەرپرسە باڵا خانەنشینکراوەکانی مارینز کە ناوی ئادەم بانوتای یە دەلێت "ئەو هێزە راوێژکارن، شەڕکەر نین". 
سەبارەت چۆنێتی بەکارهێنانی ئەم هێزەو ئەرکەکانی ئەو ئەفسەرە خانەنشینە دەلێت" ئەمانە لەریزی پێشەوە نابن، بەڵکو لەسەر نەخشە کاردەکەن، عاقڵێتیش نییە بیانێرینە پێشەوە، رەنگە داعش بیانڕفێنن". 
جەنەراڵێکی تری خانەنشین مارک هرتلینگ کەلەسەردەمی شەڕی دوومی کەنداودا سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکای دەکرد دەڵێت" ئەم هێزە زانیاری سیخوری دەدەن بە سوپای عێراق".   
ئەمەریکا ئەرک و کارەکانی ئەم هێزەی تا ئێستا بە نهێنی هێشتۆتەوە رەنگە لە رۆژانی داهاتوودا ئاشکرا بکرێن، بەڵام هەندێک لەپسپۆرە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەلێن بەشێک لەکارکەنیان هەماهەنگیە لەگەڵ سوپای عێراق و دەستنیشانکردنی ئەو پێگە سەربازیانەی چەکدارانی داعشە تا لە ئایندەدا فرۆکە جەنگیەکانی ئەمەریکا بۆردومانیان بکات.



PM:04:45:21/06/2014