پەرلەمانی کوردستان: تا کازم فاروق لەسەر پێڵاوهاویشتنەکەی داوای لێبوردن نەکات بۆی نییە بەشداری کۆبوونەوەکان بکات

پەرلەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری دا تا کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەسەر پێڵاو گرتنە سەرۆکایەتی پەرلەمان داوای لێبوردن نەکات رێگای نادرێت بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بکات.

کەمێک لەمەو پێش سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، د. رێواز فایەق پرۆژە بریارێکی خستە دەنگدانەوەو لەسەر پێڵاو هاویشتنی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوی بە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، پرۆژەکە ئاماژەی بۆ ئەوە دەکرد تا کازم فاروق بە فەرمی داوای لێبوردن نەکات رێگای نەدرێت بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بکات.

ئەم پرۆژە بڕیارە بە کۆی ٧٣ دەنگی پەرلەمانتاران سیفەتی بڕیاری وەرگرت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پشێوی کەوتە ناو کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانەوە، لەلایەکەوە ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی، شکستەکانی حکومەتی شوبهاند بە مێیەنەیەکی مۆدێرن و ئەمەش بووە جێگای ناڕەزایەتی زۆربەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، دواتریش کازم فارق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوی کە لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە قسەیان پێبڕدرا، پێڵاوەکانی بە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هاویشت و ئەمەش بووە، مایەی پێشێووی لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا. 



PM:03:00:31/03/2021