مەلا بەختیار لەبارەی (پێڵاو هاویشتنەکە)ی ئەمڕۆی پەرلەمان هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت" ناکرێ بگاتە پێڵاو هاویشتن، ئەرکی یەکەمی پەرلەمانتار، لە خراپترین دۆخدا، پاراستنی ئەتەکیەتی مەدەنیە". 

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنى باڵاى سیاسى و بەرژەوەندى یەکێتى نیشتیمانی کوردستان لە نوسینێکدا هەڵوێستی خۆی لەبارەى پێڵاوتێگرتنەکەی سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە سەرۆکایەتى پەرلەمان ئاشکراکردو رایگەیاند" ئەمڕۆ، لە دانیشتنی پەرلەمان، مەخابن ئاڵوزی گەیشتە ئاستی پێڵاو هاویشتن، ئەم نەریتە لە دوای خولی سێیەمی پەرلەمانەوە، سەری هەڵداوە. پێشتر بەهۆی شەڕی ناوخۆوە،کێشەی سیاسی قوڵی هەبوو، بەڵام نەگەیشتە شەڕە بوتڵ و پێڵاو تێگرتن".

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەمە نەریتێکی پۆپۆلیستی نەشیاوە، گەرچی کوردستان دوچاری گەندەڵی کراوە و خەڵکیش بێرادە، نارەزایە. بەڵام هەر ناکرێ بگاتە پێڵاو هاویشتن.

مەلا بەختیار جەختیش دەکاتەوە کە، ئەرکی یەکەمی پەرلەمانتار لە خراپترین دۆخدا پاراستنی ئەتەکیەتی مەدەنیە.


PM:07:57:31/03/2021