لەدوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسایی بودجە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان لەدوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسایی بودجە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٥٠ دینارە، دوێنێ  بە ١٤٥ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ هەزار دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٩٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٥ هەزار و ٧٠٠ هەزار دینارە.

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٥٩ هەزار دینارە.


AM:11:15:01/04/2021