قائیمقامی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ئه‌و بڕیارانه‌ی که‌دراوه پێویسته جێبه‌جێ بکرێت وه‌کو خۆی چ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه چ له‌لایه‌ن لایه‌نه حکومییه‌کانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا هاوکاربن به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ناگه‌ینه دۆخێکی مه‌ترسیدار ناگه‌ینه ئه‌و دۆخه‌ی که‌ترسمان لێی هه‌یه".
نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر کەهاوکات ئەندامی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنایە لەهەرێمی کوردستانە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" بێگومان ناتوانین بڵێین دۆخه‌که مه‌ترسیداره به‌ڵام دۆخێکی هه‌ستیاره پێویسته ئاگاداری خۆمان بین، ئاگاداری ده‌وروبه‌رمان بین ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی پێویسته جێبه‌جێ بکرێت ئه‌و بڕیارانه‌ی که‌دراوه پێویسته جێبه‌جێ بکرێت وه‌کو خۆی چ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه چ له‌لایه‌ن لایه‌نه حکومییه‌کانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا هاوکاربن به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ناگه‌ینه دۆخێکی مه‌ترسیدار ناگه‌یه‌نه ئه‌و دۆخه‌ی که‌ترسمان لێی هه‌یه هیوادارین هاوڵاتیانیش به‌ده‌نگ بانگه‌واز و هۆشداریه‌کانی ئێمه‌وه بێن ئه‌و ڕێکارانه‌ی پێویسته جێبه‌جێی بکه‌ن به‌تایبه‌ت به‌ستنی ماسک و دروستنه‌کردنی قه‌ره‌باڵغی".
نەبەز عەبدولحەمید ئەوەشی وت" هه‌موو بڕیارێک که‌ده‌درێت دوای گوێگرتن له‌ڕاپۆرتی ته‌ندروستیه، لایه‌نی ته‌ندروستی واقیعه‌که ڕوونده‌کاته‌وه هه‌موو بڕیاره‌کانیش په‌یوه‌ستن به‌واقیعی ته‌ندروستی ئایا چۆنه، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که ئارام بێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه بڕیاره‌کان سوکترن بەڵام بارودۆخه‌که چه‌ند خراپ بێت ئه‌وه‌نده بڕیاره‌کان توندتر ده‌بێت بۆیه له‌سه‌ر کات و ساتی ئه‌وکات ده‌وه‌ستێت له‌وانه‌یه ئه‌و بڕیارانه دوو ڕۆژی تر سوک بکرێت و له‌وانه‌شه گران بکرێت".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی ڕێکارەکان وەک دەوترێت لەهەولێر توندترە بەڵام ژمارەی تووشبووان لەپارێزگاکانی تر زیاترە؟ لەوەڵامدا قائیمقامی هەولێر وتی" هەموو ڕێنماییەکان له‌هه‌ولێر جێبه‌جێکراوه، به‌یانی ژماره 52 که له 24-10-2020 ده‌رچوو باس له‌سزادانی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که‌سه‌رپێچی ده‌که‌ن و ماسک نابەستن ژیان و ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه پێویسته ڕێکاره‌کان به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر و سزابدرێن جێبه‌جێ کراوه هه‌تا ئێستا".
نەبەز عەبدولحەمید ئاماژەی بەوەشکرد" بڕیاره‌کان که له‌لیژنه‌ی باڵا ده‌رده‌چن بۆ هه‌موو کوردستانه بۆیه پێویسته له‌هه‌موو کوردستان جێبه‌جێ بکرێت، من باسی هه‌ولێر ده‌که‌م ئێمه هه‌رده‌م هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و بڕیارانه که‌ده‌رده‌چێت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌کو خۆی جێبه‌جێی بکه‌ین من ئه‌و زانیاریه‌ش ڕاست بکه‌مه‌وه، ده‌توانم بڵێم هه‌ولێر ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه سه‌یری بکه‌ین له‌زۆربه‌ی زۆری شوێنه‌کان که‌متره، سه‌یری ژماره ناکرێت که‌ڕۆژانه ئه‌وه‌نده تۆمارده‌کرێت به‌ڵکو سه‌یری ڕێژه‌که ده‌کرێت، ئێستا ڕێژه‌ی توشبوون بەکۆرۆنا لە 11% یه له‌هه‌ولێر به‌ڵام له‌چه‌ند پارێزگایه‌کی تری کوردستان و شارێکی تر کوردستان ڕێژه‌که زۆر زیاتره له‌و ژماره‌یه به‌ڵام ژماره‌ی پشکنین زۆره له‌هه‌ولێر، ئه‌و پشکنینانه‌ی ڕۆژانه ده‌کرێت ژماره‌ی زۆرتره له‌شوێنه‌کانی تر".
دەربارەی ئەگەری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی گشتی قائیمقامی هەولێر وتی" وه‌کو باسمکرد هه‌موو شتێک بۆ کات و ساتی خۆیه‌تی و له‌سه‌ر بارودۆخه‌که ده‌وه‌ستێت هیوادارین هاوڵاتیان هاوکارمان بن، چه‌ندێک هاوڵاتی هاوکار بێت ئه‌وه‌نده ده‌توانیین باشتر کۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌که بکه‌ین هه‌رچه‌نده بارودۆخه‌که له‌بارودۆخێکه پێویسته هه‌موومان به‌هه‌ستیاری مامه‌ڵه‌بکه‌ین و هه‌موومان ئاگاداری خۆمان و ده‌وروبه‌ری خۆمان بین و ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی که‌له‌وانه‌یه له‌کاتێکی ئاسایی، ئاسایی بێت به‌ڵام ئێستا کاته‌که‌ی ئه‌وه نییه وه‌کو دانانی پرسه و ئاهه‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کو ژن گواستنه‌وه و مه‌ولود خوێندنه‌وه و ئه‌و جۆره گردبوونه‌وانه، ئێستا ڕێگه‌پێدراو نییه و باشیش نییه بۆ ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگه بۆیه پێویسته هاوڵاتی هاوکارمان بێت بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌موولایه‌ک بتوانین بگه‌ینه بارودۆخێکی باشتر یاخود ئه‌و شه‌پۆله نوێیه تێپه‌ڕێنین وه‌کو ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی یه‌که‌ممان تێپه‌ڕاند".