هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێکی گرنگ لەبارەی کۆرۆناوە دەردەکات


بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی سزای هەر شۆفێرێک دەدات سەرنشینی لەگەڵدا بێت و ماسک نەبەستێت و، بەرامبەر ئەو سەرپێچیە سزای ٢٠ هەزار دینار لە شۆفێرەکە وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت " لە بەیانی ژمارە ١٢ ی ساڵی ٢٠٢١ و لە خاڵی سیازدەیەمدا هاتووە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە (تایبەت، بارهەڵگرو کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پێویستە شۆفێر و سەرنشین پابەند بن بە بەستنی ماسک، بەپێچەوانەوە بڕی (٢٠٠٠٠) بیست هەزار دینار بۆ هەر سەرنشینێک، شۆفێر وەک پێبژاردن بڕی سزاکە دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە، وەک لایەنی جێبەجێکار ئەم بڕیارە جێبەجێدەکات و لە ١ی نیسانی ٢٠٢١ تا ٣ی نیسان ٢٠٢١ ڕێنمایی دەدرێتە شۆفێران بە بەستنی ماسک لە دوای ئەو ماوەیە هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.



AM:09:11:02/04/2021