له‌باره‌ی مردنی دكتۆر نه‌مام غه‌فوری، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، مەزڵوم کوبانێ دەڵێت " كه‌سێكی ناوازه و چالاكوانێكی گه‌وره‌مان له‌ده‌ستدا".
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، مه‌زڵوم كۆبانێ نیگه‌رانی و دڵته‌نگی خۆی به‌رامبه‌ر مردنی د. نه‌مام غه‌فوری ده‌ربڕیوه و دەڵێت " كه‌سێكی ناوازه و چالاكوانێكی گه‌وره‌مان له ده‌ستدا كه ژیانی خۆی ته‌رخانكردبوو بۆ یارمه‌تیدانی كه‌سانی دیكه، به تایبه‌تیش خه‌ڵكی كۆبانێ و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی".
نه‌مام غه‌فوری پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ( جۆینت هێڵپ كوردستان) كه رێكخراوێكی سویدیه دوێنێ پێنجشه‌ممه، به‌هۆی توشبوونی به‌كۆرۆناوە گیانی لە دەستدا.
ئەم پزیشکە یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پزیشكیدا له رێكخراوه‌كه‌ی، به‌بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری ته‌ندروستیان بۆ ئاواره‌كان ده‌كرد و چه‌ندجارێكیش سه‌ردانی شه‌نگال و كۆبانێیان كردبوو.
ئەو پزیشکە کە رەگەزنامەی سویدیشی هەیەو ساڵانێک لەوێ ژیاوە، ئەمڕۆ لەلایەن میدیاکانی ئەو ولآتە گرنگی زۆر بە لایەنی مرۆیی دراوەو بۆتە بابەتی رۆژنامەوانی ئەو ولآتە.