ئایا مووچە بە دۆلار دابەشدەکرێت ؟

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رەتیدەکاتەوە کە حکومەت پابەندبکرێت بەدانی مووچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەران بە دۆلار.

میدیا عێراقییەکان لە زاری عەدنان زەرفی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە بڵاویانکردەوە " پێشنیازێک هەیە کە حکومەت موچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەشبکات، بەڵام تاکە شتێک بتواندرێت جێبەجێ بکرێت، بریتیە لە یاسا و رێنماییەکانی جێگیرکراوی ناو بودجە".
زرەفی باس لەوەش دەکات، ئەوەی پەرلەمانتاران پێشنیازی دەکەن تەنیا وەک بیرۆکە و بۆچوون دەکرێت شتی نوێی تێدابێت، نەک مەرج بێت جێبەجێبکرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەش دەخاتەڕوو، جێبەجێکردنی پێشنیازێکی لەم جۆرە دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی حکومەت و سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندی.

ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا کە دوو رۆژ لەمەوبەر  داوای لە حکومەت کردبوو موچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەران بە دۆلار خەرجبکرێت.



PM:12:08:04/04/2021