بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا

سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرابوو لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیانی شەممە ١٠ی نیسان سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی (بایزید ڕەشیدی) لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بایزید ڕەشیدی خەڵکی گوندی کەلهوڕی ئورمیە بوو و ڕۆژی پێنجشەممە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە کرابوو.


PM:02:05:10/04/2021