قائیمقامیه‌تی سلێمانی پلانی خۆی بۆ مانگی ره‌مه‌زان راگه‌یاند

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت" لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا چاودێرییەکانیان چڕتر دەکەنەوە و رێگە بە گرانکردنی نرخ و ساغکردنەوەی خوارن و کاڵای زیان بەخش نادەن و ھەر کەسێک پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای توند دەکرێتەوە". 

ئەمڕۆ دوو شەممە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەھاوبەشەكانی قائیمقامی سلێمانی كۆبوەوە و پلانی لیژنەكان بۆ مانگی رەمەزان دانرا و قائیمقامی سلێمانیش رایگەیاند"  لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لیژنەكان چاودێرییەكانیان چڕتر دەكەنەوە و بەرۆژ و شەو سەردانی ھەموو ئەو شوێنانە دەكەن كە خواردن و پێداویستی تێدا دەفرۆشرێت ، ووتیشی رێگە بە گرانكردنی نرخ و ساغكردنەوەی خوارن و كاڵای زیان بەخش نادەن و ھەر كەسێك پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەكرێتەوە، لیژنەھاوبەشەكانیشی راسپارد لە پێناو تەندروستی و بەرژەوەندی گشتی خەڵك بەوردی بەدواداچون بكەن و رێگە بەھیچ جۆرە سەرپێچییەك نەدەن". 

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لەپاڵ بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنەھاوبەشەكانی قائیمقامی سلێمانی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆ پارێزی لە كۆرۆنا دەكەن لە ھەموو ئەو شوێنانەی كە بە مەرج رێگە بەكاركردنیان دراوە لەئەگەر پابەند نەبونیان بەرێكارەكان رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبنەوە و لەئەگەر بەردەوام بونیان لەسەر سەرپێچی شوێنەكانیان دادەخرێت. 

ئاوات محەمەد دەستخۆشی لە لیژنەھاوبەشەكان كرد لە بەرامبەر بەدواداچون و چاودێرییەكانیان و ئەو ھەنگاوانەی كە ناویانە بۆ پاراستنی ژیانی خەڵك داواشی لێكردن وەك ھەمیشە بەگیانی دلسۆزی و پەرۆشیەوە لە بەدواداچون و كارەكانیان بەردەوام بن. 


PM:01:10:12/04/2021