لەیادی ٣٣ ساڵەی تاوانی ئەنفال دا ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆ دەردەچێت

ڕۆژنامەی (پرس) وەک ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆی تایبەت بەپرسی جینۆساید و کۆمەڵکوژی و گەیاندنی دەنگی نەبیستراوی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بەنەفەسێکی جیاوازی کارکردن بڵاو دەبێتەوە.

 وەک لە راگەیاندنێکدا هاتووە، ئەو رۆژنامەیە هەوڵێک دەبێت بۆ خستنەڕووی دیوەشاراوەکانی تاوانی ئەنفال و تێپەڕاندنی قۆناغی کولاندنەوەی برینی کەسوکاری ئەنفالکراوان و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی کەیسی ئەنفال بۆ دەستکەوتی حیزبی و سیاسی، موزایەدی سیاسیەکانی کورد، لێرەوە ئەرکی ڕۆژنامەی (پرس) دەستپێدەکات.

لە ژمارەی دەستپێکیدا:  

- (پرس) بۆ یەکەمجار دیدارێکی نەوشیروان مستەفا تایبەت بەئەنفال بڵاو دەکاتەوە
- هاوژین حامد ئەو دادوەرەی لەسەر دەستگیرکردنی جاش و موستەشارەکان ناچار بەهەڵهاتن کرا نهێنیەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت : بەدڵنیاییەوە ئێستاش هەڕەشەی کوشتنمان لەسەرە.
- محەمەد حاجی مەحمود : به‌بڕوای من جاش و موسته‌شاره‌كان جیاوازییان نییه‌ هه‌موویان پیاوی ڕژێم بوون
- مەلا بەختیار : پێویستە پرسی ئەنفال لە دەستی حیزبە سیاسییەكان دەربهێنرێت و لەبەزەیی مرۆییەوە بگۆڕدرێ بەپرسێكی نەتەوەیی ستراتیژی
- پارێزەر کاوە لەتیف : ڕەنگە بە دادگایکردنی موستەشارەکان مێژووی زۆر پاڵەوانی ئەم میللەتە ئاوەژوو ببێتەوەو ڕاستییەکان دەربکەون
- بۆچی سه‌رجه‌م موسته‌شاره‌كان به‌شدارن له‌ تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال؟ (عەلی مەحمود محەمەد)
- جینۆسایدكردنی كوردستان .. تاوانێك له‌ڕابووردوو،مه‌ترسییه‌ك له‌پێشماندا؟( تەها سلێمان) 
- چۆنێتی بەنێودەوڵەتی کردنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان (سالار مەحمود)
- کاتێک نەوەی ئەنفالەکان یاخی دەبن (مەجید ساڵح)
- چیرۆكه‌كانی ئه‌نفال و كوردی بێده‌ربه‌ست  (لەتیف فاتیح فەرەج)
- چیڕۆكی هەڵگرتنی بوخچەكانی دوای ئەنفال ( سمکۆ سابیر )
- پرسی گۆڕەبەکۆمەڵەکان و هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوان  (دیدارێک لەگەڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی شەهیدان)
- ئه‌نفال له‌ نێوان یاسا و موجامه‌له‌ ( گۆران عەلی محەمەد)
- لێبوردنه‌ گشتیه‌كه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی لەنێوان شەرعی و ناشەرعی بووندا له‌ دادگایكردنی جاش و موسته‌شاره‌كاندا  (ڕاپۆرت) 
- هێشتا کارێکی ئەوتۆمان بۆ ئەنفال نەکردووە هەتا دەستی لێهەڵبگرین   ( عومەر محەمەد)
- جریمە الانفال  ( المقدم علی جمال قدوری)
- چیرۆكێك له‌ پرۆسه‌كانی جینۆسایدی ئه‌نفالی (3)ی گه‌رمیانه‌وه (رفعەت محەمەد رشید)
- بۆچی تائێستا حکومەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوانی نەکردووەتەوە؟! ( ئەرسەلان پەرۆش)
- ئایا کورد ئەنفال بەجێ دەهێڵێ؟ ( خالد حاجی وادی )



AM:09:09:14/04/2021