پنتاگۆن لەسەر هێرشەكەی هەولێر هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەبارەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی هەولێر هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و ئاماژە بەوەدەکات" ئاگاداری ئەو هێرشەیە كە شەوی ڕابردوو كرایەسەر فڕۆكەخانەی هەولێر".

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمریكا ئاگاداری ئەو راپۆرتانەیە كە باس لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەكات.

دەشڵێت" بەپێی زانیاریە سەرەتایەكانیش ئاگرێكی گەورە لە دەرەوەی فڕۆكەخانە كەوتۆتەوە، بە وردی یەكێك لە باڵەخانەكانی زیانی پێ گەیشتووە".

شەوی ڕابردوو هێرشی موشەکی کرایەوە سەر فڕۆکەخانەى هەولێرو لەوبارەیەوە وەزارەتى ناوخۆی حکومەتى هەرێمیش رایگەیاند" هێرشەکە بە ڕێگەی  درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە، لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەکە". 


AM:09:11:15/04/2021