نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بەیانی ئەمڕۆ ١٨ ی نیسان نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بە بەرزی ماونەتەوە، هەرچەندە بە بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزیوون.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٦ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٦ دۆلار و ٩٤ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٣ دۆلارە، دوێنێ بە ٦٣ دۆلار و ٤٦ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەلایەکەوە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی نەوتی عەمار کراوی ئەمەریکاوە هەیە، لەلایەکی ترەوە رێکخراوی ئۆپێک پلاس رۆژی ١ی نیسان بڕیار دا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت،



AM:09:07:18/04/2021