ئاگر لە دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان بەردەبێت

ئەمڕۆ سێ شەممە ئاگر لە دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان لە سلێمانی بەردەبێت و ژماریەکی بەرچاو کتێب و کەلوپەل دەسووتێت.

سیروان حەمە سەعید بەرێوەبەری دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سپی میدیا وتی " ئەمڕۆ کاتژمێر ۳:۰۰ ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە کۆگای دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان ڕووی داو و بەو هۆیەوە بەشێکی زۆر لە کتێبەکانمان سووتان و لەناوچوون" .

بەڕێوەبەری دەزگای جەمال عیرفان سوپاسی بنکەی بەرگری شارستانی چوارباخ دەکات کە بە خێرایی بەدەمیانەوە چوون و ڕێگربوون لە گەورەبوونی ڕووداوەکە و زۆربوونی زیانەکان.

دەزگای جەمال عیرفان دەزگایەکی رۆشنبیریە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەروەها کتێبخانەیەکیشە وخاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ د. تەها رەسوڵ کە بەرهەمهێنەرێکی سلێمانیەو گرنگی زۆر دەدات بە بواری رۆشنبیری و چاپکردن و دروستکردنی پەیکەری کەسایەتییە رۆشنبیر و سیاسییەکانی کوردستان. 



PM:09:03:20/04/2021