ڤیدیۆ...فیروز بەرهەمێك پێشكەش بە هاوسەرەكەی دەكات

هونەرمەندی گەورەی عەرەب فەیروز بەرهەمێكی نوێ بەبۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی هاوسەرەكەیەوە بڵاودەكاتەوە.
بەرهەمەكە ناوی (فی ذكری عاصی)ە و، ریما رحبانی كچی فەیروز لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بڵاویكردۆتەوە، كە پیچكهاتووە لە سرودێكی ئاینی.
لەو گرتەڤیدیۆییەدا فەیروز لە یەكێك لە دارستانەكانی لوبناندا دەردەكەوێت و سرودی (افی ماریا) دەڵێتەوە كە یەكێكە لە سرودە ئاینییە بەناوبانگەكانی مەسیحییەكان .
ئەمە بۆ دووەم جارە فەیروز بەرمێك بۆ ساڵیادی كۆچی دوای هاوسەرەكەی بڵاودەكاتەوە، دوای ئەوەی ساڵی 1995 چەند بەرهەمێكی بۆ عاسی رحبانی هاوسەری لەژێر ناونیشانی (الی عاصی) بڵاوكردەوە.
عاسی ڕحبانی یەكێكە لە بەناوبانگترین هونەرمەندەكانی لوبنان لەگەڵ ئیلیاس رحبانی برایدا چەندین بەرهەمی هونەرییان پێشكەش كردووە، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1986 و دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا لە تەمەنی 63 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.



PM:02:18:23/06/2014