سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی هەولێر دەکات

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی شاری هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵایی هەرێم کۆبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی دیکەی هەرێم کۆدەبێتەوە.

لەسەردانەکەیدا سەرۆک کۆماری عێراق پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ و یه‌كده‌نگی كورد له‌ به‌غدا و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەکات. 

سەردانەکەی بەرهەم ساڵح بۆ شاری هەولێر لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەیاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا. 


PM:01:21:28/04/2021