وێنە.. شانۆ بەکر وێنەیەکی منداڵی خۆی بڵاوکردەوە

شانۆ بەکر فەرەج، خانمە ڕاگەیەندکاری کوردستان وێنەیەکی نوێی خۆی بەمنداڵی بڵاوکردەوە. 

شانۆ بەکر، لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بەمنداڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە سێ ساڵەی تەمەنم، واتە پێش ۲٤ ساڵ". 

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانەو، چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، پێشتر یەكێك بوو لە پێشكەشكارە دیارەكانی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو، ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێری عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕ بوو.

شانۆ بەکر ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوەتەوە.


PM:12:15:29/04/2021