ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو شەممە ئه‌ندازیارێك له‌كاتی كاركردندا له‌كارگه‌ی لم و چه‌وی تانجه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئامێری كه‌ساره كه‌وتوه به‌سه‌ریدا، گیانی لە دەستدا.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی، سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی، وتی " ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كارگه‌ی لم و چه‌وی تانجه‌ر، ئه‌ندازیارێك به‌ناوی "موختار شه‌فیع" كه خه‌ڵكی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ته‌مه‌نی ٤٤ ساڵه، له‌كاتی كاركردن ئامێری كه‌ساره‌ی هاڕینی چه‌و و لم كه‌وتوه به‌سه‌ریدا و ده‌ستبه‌جێ مردووه".
لە درێژەی لیدوانەکەیدا، بەرێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی " له‌ئێستادا ته‌رمی ئه‌و ئه‌ندازیاره بۆ پزیشكی دادی سلێمانی گواستراوه‌ته‌وه و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌درێت، پاشانیش راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه".