بۆ هاوسەران.. لە رەمەزاندا سڵ مەکەرەوە سێکس کردن رێگا پێدراوە

رۆژووان لە خواردن، خواردنەوە و سێکس دوور دەکەوێتەوە ھەتا ئەو کاتەی بانگی ئێوارە دەدات و رۆژوو دەشکێنێ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی، پیاوان رۆژوو تەنیا بە خواردن و خواردنەوە دەشکێنن و دوور دەکەونەوە لە خێزانەکانیان، ئەمە لە کاتێکدا ھیچ بنەمایەکی ئایینی نییە و پێچەوانەی بۆچوونە پزیشکییەکانە.

لە رەمەزاندا، بەھۆی زۆری خواردنی خورما و خواردنە کانزاییەکان و جۆراوجۆری لەخواردندا، باشترین کاتە بۆ بەھێزبوونی ھۆڕمۆنەکان و گەشەکردنیان، ھاوسەران دەتوانن ئەو ھەلە باشتر بقۆزنەوە و لەو مانگەدا دوو نەکەونەوە لە جوتبوون، چونکە ھۆکارێکی باشیشە بۆ سوتاندنی کالۆری لاشە کە لەماوەی چەند سەعاتێکدا، لە ئێوارە تا پارشێو، زۆرترین کالۆری دەچێتە لاشەوە.

ئامۆژگاری پزیشی بۆ ھاوسەران، بەتایبەتی ئەوانەی کە نایانەوێ لەمانگی رەمەزان لەیەک دوور بکەونەوە:

یەکەم: خوارن لە رەمەزاندا با جۆرێتی رۆڵ ببینێ نەوەک چەندێتی، واتە لەجێی ئەوەی بە یەک یان دوو جۆر خواردن کە بەرێژەیەکی زۆر بیخۆی، خۆت تێر بکەی، ھەوڵ بدە ئەو تێربوونەت بە زۆرترین جۆری خواردن بێت. واتە نان، گۆشت، سەوزە، میوە، شلەمەنی بگرێتە خۆ، بۆ ئەوەی پێداویستی تەواوی لاشەت بە سەوزە و میوە پڕ ببێتەوە.

دووەم: بەشی تێرخواردن بخۆ نەوەک لە رادە زیار بێت کە دوای نانخواردن سکئێشە بتگرێ و نەتوانی ھیچ جوڵەیەک بکەی، چونکە دەبێتە ھۆی ئەوەی تاقەت و توانای نەوەک جوتبوون، بگرە ھەستانیشت نەبێ، بەڵکو زیاتر حەز دەکەی پاڵبکەویت و بەدیار تیڤییەوە بیت.
سێیەم: پزیشکەکان رێنمایی دەکەن کە لەنێوان رۆژوو شکاندن و جوتبوون، 2 سەعات بخایەنێ، بۆ ئەوەی تەواوی ئەو کانزا، پرۆتین و ڤیتامینانەی چوونەتە لاشەت، سوودی خۆی وەرگرتبێت.



PM:04:59:06/05/2021