میدیاکانی ولآتی میسر بڵاویانکردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی پیاوێک لە پارێزگای فەیووم هاوسەرەکەی و شەش مناڵی خۆی بەچەقۆ کووشتووە.
ئەو پیاوە کە خاوەنی فڕنێکی نان دروستکردن بووە لە شاری فەیوومی میسر، لە رێگای چەقۆوە سەرەتا هاوسەرەکەی و دواتر شەش منداڵی خۆی کووشتووە.
دوای رووداوەکە وەک میدیا میسریەکان باسی دەکەن، پیاوەکە چۆتە فڕنەکەو گاری تێبەرداوەو بە مەبەستی خۆ کووشتنی، بەلآم خەڵکی ناوچەکە فریای کەوتوون و رزگاریان کردووەو، پاشان رادەستی پۆلیسیان کردووە.
هۆکاری ئەو تاوانە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوتووە تلیاک کێش بووە.