تەندروستی سلێمانی: ٢ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی ئەمشەو تەندروستی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە ١١٣ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماونەتەوەو، ١٠ تووشبووی نوێ داخڵ کراون و، ١٠ تووشبووش چاکبوونەتەوەو لە نەخۆشخانە دەرچوون.

تەندروستی سلێمانی باس لەوەش دەکات کە ٩٢ تووشبوو لە ژێر ئۆکسجیندان، ٢٣ تووشبووش لە ژێر چاودێری چڕدان، هەروەها ١٩ تووشبووش لە ژێر ئامێری CPap دان.

لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنها ٢ تووشبوو لەسنوری پارێزگای سلێمانی گیانیان لە دەستداوە.( وەک تەندروستی رایگەیاندووە). 



PM:11:46:07/05/2021