وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی دەربارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی جەژنی رەمەزان ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت" رۆژی ١١ی ئه‌م مانگه چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ن".
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوە" بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جەژنی ره‌مه‌زان پشت به‌سه‌رچاوه‌ی فه‌له‌كی و قسه‌ی مامۆستایانی ئاینی نابه‌ستن، به‌ڵكو لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ به‌هاوكاری دیوانی وه‌قفی سووننی دیاری ده‌كه‌ن".
ڕاشیگەیاند" لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننی عێراق ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ١١ی ئایار بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن چوارشەممە تەواوكەری مانگی ڕەمەزان دەبێت یان دەبێتە جەژن".