مه‌لا كرێكار ئازاد دەكرێت
بڕیار وایە مه‌لا كرێكار سەرۆكی پێشووی ڕێكخراوی ئەنسار ئەلئیسلام لەزیندانی نەرویج ئازاد بكرێت.
خالید ڕه‌نجده‌ر برای مه‌لا كرێكار له لێدوانێكیدا به ماڵپەڕی (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند كه‌وا مه‌لا کرێکار لە وادەی ئازادکردنی نزیک بووه‌تەوە و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م زووانه ئازاد بكرێت.
وتیشی به‌پێی بڕیاری دادگا مه‌لا كرێكار ئازاد ده‌كرێت و ئێستا هیچ ده‌رفه‌تێكی نییه لێدوان بدات و فشارێکی زۆری لەسەرە، بۆ بیانوویەک دەگەڕێن کێشەی بۆ دروست بکەن، ته‌نانه‌ت ته‌نها له ڕێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه هه‌واڵی منداڵه‌كانی ده‌زانێت.
مه‌لا كرێكار لە ساڵی1992 وەک پەنابەر رووی لە نەرویج کردووە و چەندین جار بە تۆمەتی سەرکردایەتی کردنی گروپی ئەنسار ئەلئیسلام، لە نەرویج دادگایی کراوە.
دواجار بە تۆمەتی هاندانی کردەوە خۆکوژییەکان و هەڕەشە کردن لە سەرکردەی پارتی پارێزگارانی نەرویج، بە 5 ساڵ زیندانی سزادرا.
PM:11:52:24/06/2014