دەمیرتاش پاڵپشتی گەلی فەلەستین دەکات

هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان لە پەیامێکدا پاڵپشتی خۆی بۆ گەلی فەڵەستین نیشاندەدات.

لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان نووسیوویەتی "ئیدانەی هێرشەکانی سەر گەلی فەڵەستینی ستەملێکراو دەکەم."

هەروەها دەشڵێت "پشتیوانی و خۆم بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و گەلی فەڵەستینی ستەملێکراو بە تایبەتی رادەگەیەنم، کە روبەڕوی ستەم دەبنەوە."

ماوەی هەفتەیەکە شەڕێکی قورس لە نێوان ئیسرائیلیەکان و فەلەستینییەکاندا دەستیپێکردووەو زیاتر لە ١٤٠ ‌هاوڵاتی فەلەستین کە زۆربەیان مەدەنین بوونەتە قوربانی و ١٠ کەسی ئیسرائیلیش کە مەدەنین گیانیان لە دەستداوە.

دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە دەستگیرکراوەو لەسەرەتای ئەمساڵیشدا دادگای تورکیا حکومەی چوار ساڵی زیندانی تری بەسەردا سەپاند.




AM:12:28:16/05/2021