تیشكی خۆی دەبێتە هۆی ئالودەبون

ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە كە چونە بەر تیشكی خۆر بەشێوەیەكی بەردەوام، تیشكی جگە لەوەی یەكێكە لە هۆكارەكانی توشبون بە شێرپەنجەی پێست، لەهەمان كاتدا ڕەنگە بچێتە چوارچێوەی ئالودەبونەوە.
توێژینەوەكە لەناوەندێكی تەندروستی ئەمریكی ئەنجامدراوە و دەریخستووە كە بەركەوتنی تیشكی خۆر و تیشكی سەرو وەنەوشەیی بەشێوەیەكی بەردەوام، دەبێتە هۆی دەردانی ئەندرۆفین كەیەكێكە لەو هۆرمۆنانەی لە لەشدا  بەشێوەیەكی بایۆلۆجی كاردەكات.
توێژەرەكان بۆ ماوەیەك چاودێری چەند مشكێكی تاقیگەییان كردووە كە بۆ ماوەیەك دراونەتە بەر تیشكی خۆر، ئەمەش بۆتە هۆی گۆڕانكاری لە جەستە و هەڵسوكەوتی مشكەكاندا.
ناوەندێكی شێرپەنجەش لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكەن كە ژمارەی توشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجەی پێست لە 30 ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، پێشبینیش دەكات لەمساڵدا نزیكەی 74 هەزار كەس توشی ئەو نەخۆشییە ببن و، 9 هەزار و 700 كەسیان بەهۆیەوە گیان لەدەست بدەن.
بەڕای پسپۆڕەكان بەركەوتنی بەردەوامی تیشكی خۆر جگە لە هۆكاری توشبوون بە بە شێرپەنجە، دەبێتە هۆی دەركەوتنی چرچی لە پێستی دەموچاودا، هەروەها دروستبونی پەڵەی پێست.



PM:12:14:25/06/2014