قائیمقامی نوێی كفری دیاریکرا

سەرۆکی حکومەت بەفەرمانێک (شەماڵ نامیق)ی بەپلەی بەڕێوەبەر وەک قایمقامی نوێی كفری دیاریکرد.

بەپێی فەرمانێک کە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و بەژمارە (١٦٤٠)ی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە تێیدا هاتووە، بڕیاردرا بە دامەزراندنی (شەماڵ نامیق کرم مەحمود)  بەپلەی بەڕێوەبەر وەک  قایمقامی كفری لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ.

ئەو فەرمانە لەکاتێکدایە، بەپێی یاسای ژمارەی (٣)ی ساڵی ٢٠٠٩ ی ئەنجومەنی پارێزگاكان، دەبێت پۆستەكانی قایمقام و بەڕێوەبەرە گشتیەكان لە ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە هەڵبژێردرێن و ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ بكرێن.

کفری شارێکی دێرینی کوردستانە دەکەوێتە ناوچەی گەرمیانەوە، لەم شارەدا نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەب تێیدا دەژین کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن، کفری لە ڕووی ئاو و ھەواوە کەشێکی مام ناوەندی ھەیە بەڵام لە وەرزی ھاویندا ھەندێک گەرمە.


PM:05:11:21/05/2021