هۆشیار عومەر، رێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌كه‌یان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی وڵات له ده‌ستووری هه‌رێمدا په‌رله‌مانی بێت، ده‌شڵێت" نامانه‌وێت ده‌ستوورێك هه‌بێت كه شێوازێك له‌حكومڕانی سه‌رۆكێك دروستبكات به‌پله‌ی سوڵتانه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست و هاوڵاتیانی كوردستان بكات به هاوڵاتی كۆیله‌ی بێده‌ست و پێ".
هۆشیار عومه‌ر، رێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە بۆچوونی بزوتنەوەکە لەسەر دانانی دەستوور بۆ هەرێمی کوردستان، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "بوونی ده‌ستوورێكی دیموكراتی هاوچه‌رخ بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه ئێستا به‌شێكی زۆر له‌گفتوگۆكان له‌سه‌رئه‌وه‌یه بۆچی ده‌ستوور ئێستا ده‌نوسرێت؟ په‌یوه‌ندی به‌چییه‌وه هه‌یه؟ ئێمه پێمانوایه گفتوگۆكه زیاتر ده‌بێت ته‌ركیز بخاته‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و ده‌ستووره، پێمانوایه ده‌بێت ده‌ستورێكی رێكوپێكمان هه‌بێت كه سیسته‌می حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان رێكبخاته‌وه، ده‌سه‌ڵاته‌كان چ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان بێت چ دادوه‌ری بێت چ جێبه‌جێكردن بێت به‌ته‌واوه‌تی لێكجیابكاته‌وه هه‌مووشیان بكات به‌ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه، هەروەها له ده‌سه‌ڵاتی كارتۆنی بیانهێنێته ده‌ره‌وه كه زۆرجار ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌یان نه‌بووه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه".
وتیشی: "به‌ڕاستی نامانه‌وێت ده‌ستوورێك هه‌بێت كه شێوازێك له حكومڕانی سه‌رۆكێك دروستبكات به‌پله‌ی سوڵتانه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست و هاوڵاتیانی كوردستان بكات به‌هاوڵاتی كۆیله‌ی بێ ده‌ست و پێ، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ده‌ستوورێكی سه‌رده‌میانه‌مان هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ ئازادی و پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆ بگونجێت لەگەڵ ئەوەشدا ده‌سته‌به‌ری سه‌رله‌به‌ری ماف و ئازاده سیاسی و شارستانییه‌كان بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان بكات".
هۆشیار عومەر ئەوەشی وت: "له هه‌رێمی كوردستان به‌به‌رده‌وامی ململانێ هه‌بووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌بێت یان نه‌بێت، چۆن ده‌ستوورێك هه‌بێت ده‌توانم بڵێم پێش 2005 ململانیه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بووه به‌شێك له‌پارته سیاسیه‌كان ویستویانه ده‌ستوور هه‌بێت و هه‌ندێكیان ویستویانه نه‌بێت، له‌دوای 2005 وه ململانێیه‌كه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و ده‌ستوورەیه، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سیسته‌مه‌كه‌یه‌تی دیاره روانینی ئێمه یه‌كجار روونه، له‌ساڵی 2009 وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دژی ئه‌و ره‌شنووسه‌ی كه هه‌بووه وه‌ستایه‌وه چونكه پێمانوابوو هه‌م له رووی سیسته‌مه‌وه هه‌م له‌ڕووی ئازادییه‌كانه‌وه كه‌موكوڕی یه‌كجار مه‌زنی هه‌یه پێویسته ئه‌وانه چاره‌سه‌ربكرێن".
ئه‌وه‌شی باسكردووه: "به‌شێكی زۆریش ئه‌و ململانێیانه‌ی ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی له‌نێوان ئێمه و لایه‌نه‌كانی تردا هه‌بووه په‌یوه‌ندی به‌سیسته‌می سیاسیه‌وه هه‌بووه، ئه‌وه‌ی بۆچی ئێستا له‌مكاته‌دا؟ ره‌نگه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌و مه‌ترسیانه هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه ده‌ستوورێكی هه‌بێت ره‌نگه به‌شێك له‌وانه بپارێزێت به‌ڵام به‌شێكی تری په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه ئێمه بتوانیین هه‌نگاوێكی نوێ بنێین".
رێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەشڵێت: "ئه‌مڕۆ كه ئێمه قسه‌ده‌كه‌ین گوشارێكی یه‌كجار گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دیاریكراوی، ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌ئازادییه‌كان و پێشێلكردنی ئازادییه شارستانییه‌كانه‌وه هه‌یه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه له‌ساڵی 1992 وه كوردستان ده‌پارێزێت به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و وڵاته دیموكراتیه‌كان واته به‌ڕاده‌ی راشكاوی ده‌ڵێن بێزاربووین له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م سیسته‌مه‌دا له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه هه‌یه له پێشێلكاری ئازادییه‌كان كه هه‌یه، له‌یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه تا دوایی، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستوور ده‌توانێت ده‌ره‌چه‌یه‌ك بێت به‌شێك له‌و شتانه رێكبخرێته‌وه".
دەربارەی بوونی مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان هۆشیار عومەر وتی: "پێموایه ئێمه ده‌بێت دووشت جیابكه‌ینه‌وه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك بڕیاری 688 كه پارێزراوه جیاوازه له ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ندێكجار ده‌سه‌ڵاتی حزب و كه‌سه‌كان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه خودی هه‌رێمی كوردستان نییه، چونكه دواجار ئه‌م وڵاتانه له‌كاتێكدا هاتوونه‌ته ئێره حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه له‌پێناوی پاراستنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندا هاتوون كه ئه‌مه ئیستیغلال كراوه زۆرجار ئه‌و پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تیه بۆ ده‌ستكه‌وتی حزبی و كه‌سی هه‌ندێكجار به‌ڵام له‌هه‌موو بارێكدا ده‌بێت گفتوگۆكه له‌سه‌رئه‌وه بێت كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه كراوه و ئه‌م گفتوگۆیه كراوه، له‌ڕووی مه‌بده‌ئیه‌وه پێمانوایه به‌ڵێ ده‌ستوور گرنگه به‌ڵام دووشتی تر یه‌كجار گرنگه یه‌كه‌م ئه‌و پرسانه كه‌هه‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان پارته سیاسیه‌كان پێكیده‌هێنن له‌په‌رمان باسده‌كرێت ئه‌وه هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی ده‌بێت پێویسته ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌شه‌فافی بڕوات و بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوبكرێته‌وه تا ته‌واوی هاوڵاتیان رۆشنبیران و نوسه‌ران و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌موو بتوانن روانینی روونی خۆیان هه‌بێت له‌سه‌ركۆی پرۆسه‌كه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێك بچێته پێشه‌وه واته نابێت پرۆسه‌یه‌ك بێت ته‌نها له‌پشتی ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه بێت چونكه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌ئێستا و ئاینده‌ی وڵاتی ئێمه‌وه هه‌یه".
هۆشیار عومەر، باسی لە شێوازی ئەو دەستوورەکرد کە بۆ هەرێمی کوردستان پێویستە، لەو رووەوە وتی: "ئێمه ده‌ستوور بۆ ئێستا نانوسین ئێستا گفتوگۆیه‌ك هه‌یه له كوردستاندا پارته‌سیاسیه‌كان له‌دیدی خۆیانه‌وه دێن باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌ستوور ده‌بێت چۆن بێت؟ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور پرنسیپی خۆی هه‌یه نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور شتێك نییه كورد دایهێنابێت له‌دنیادا چه‌ندین جۆر ده‌ستوور هه‌یه شێوازی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌یه پێویسته خه‌ڵكی ئه‌م بواره قسه‌یان هه‌بێت له‌م پرسه‌دا واته ئێمه ده‌بێت ده‌ستورێكی دیموكراتی وامان هه‌بێت كه پرنسیپ و به‌ها بنچینیه‌كانی وڵاته‌كه‌مان پێناسه بكات، ئه‌و به‌هایانه چین كه ئێمه له‌سه‌ری ئه‌م سیسته‌مه بونیاد ده‌نێین، ده‌بێت سنوورێك بۆ حكومه‌تیش دابنێت زۆرجار كه باسی ده‌ستوور ده‌كرێت و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كرێت یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌ستووری دیموكراتی ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌موو سنووری ده‌سه‌ڵاتیان دیاریكراوه واته ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها له‌ده‌ستی هیچ كامیاندا نییه، خه‌ڵكیش سه‌رچاوه‌یه و سه‌روه‌ری له‌خه‌ڵكه‌وه وه‌رده‌گیرێت مه‌رجه‌عیه‌ت له‌خه‌ڵكه‌وه وه‌رده‌گرن نه‌ك له‌هیچ دامه‌زراوه و كه‌سێكه‌وه".
باست لە بابەتی ئازادی کرد کە پەیوەستتکرد بە دەستور و هەروەها گللەیی وڵاتان لە هەرێم لەوبارەیەوە ئایا دەستوور دەتوانێت ئەو کەموکورتییانە چارەسەر بکات؟ لە وەڵامدا هۆشیار عومەر وتی: "ئه‌وه‌ی كه هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان گله‌یی نییه، ره‌خنه‌یه‌كی زۆر جدییه له‌و دوانزه ساڵه ئێمه له‌بواری دیبلۆماسیدا كارده‌كه‌ین زۆرجار په‌یامه‌كان له‌پشتی ده‌رگاكانه‌وه به‌نه‌رمی ده‌درێت به‌لایه‌نه‌كان ئێستا كه به‌ئاشكرا ده‌بینرێت چ یۆنامی چ پارته‌سیاسیه‌كه چ كونسوڵخانه و وڵاتانی دیكه به‌ئاشكرا قسه ده‌كه‌ن مانای ئه‌وه‌یه ئیتر پشوو درێژییان كۆتایی هاتووه له‌وه‌ی كه به‌نه‌رمی بجوڵێنه‌وه، ئه‌م په‌یامانه زیاتر بۆ خه‌ڵكی كوردستانه كه ئێستا قسه‌ده‌كه‌ن به‌ئاشكرا بۆ خه‌ڵكی كوردستانه، دووه‌م ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دابه‌شبووه، ده‌ستوور تاچه‌ند ده‌توانێت ئه‌و كه‌لێنانه پڕبكاته‌وه؟ چونكه له‌ئێستادا به‌شێكی زۆر له هاوڵاتیانی كوردستان خۆیان به‌و سیسته‌مه نازانن له‌به‌رئه‌وه پێناسه‌ی شوناسی ئێمه دیاریده‌كات ئه‌و ده‌ستووره، ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌ئازادییه‌كانه‌وه هه‌یه ئه‌وه شتێكه قابیلی گفتوگۆ نییه واته ئازادییه بنچینه‌ییه‌كان چ ئازادی سیاسی بێت چ ئازادی شارستانی یاخود مه‌ده‌نی بێت ئه‌مانه ده‌بێت له‌م ده‌ستووره‌ی ئێمه ره‌نگبداته‌وه".
هەروەها ڕاشیگەیاند: "هه‌موو هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌چ نه‌ته‌وه‌یه‌ك و ئاینێكن تا دوایی پێویسته مافه‌كانیان وه‌ك هاوڵاتی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتی بوون پارێزراوبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كوردستاندا هه‌موو شتێك به‌سیاسی ده‌كرێت ئێستا خودی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش كه باسی ده‌ستووره به‌سیاسی كراوه، ئه‌وه‌ی كه دژیه‌تی، دژیه‌تی و ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵیه‌تی زۆر به‌توندی له‌گه‌ڵیه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی روونی بكاته‌وه بۆچی وایه! ئه‌مه‌ش هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه كه باسی ئه‌وه ده‌كرێت ده‌بێت ده‌ستوور هه‌بێت باسی ئه‌وه ناكرێت ئێمه چۆن ده‌ستوورێك ده‌نووسینه‌وه هه‌میشه ئه‌و ململانێیه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه له‌سه‌ر دووشته كه باسی ئه‌وه كراوه بۆنموونه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت به‌شێكی ده‌ڵێت گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت هه‌بێت دوایی بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه چه‌ند دیموكراتیه و ئازادی هه‌یه و تا دوایی".
وتیشی: "به‌ڵام ئێمه وتومانه نه‌خێر ده‌بێت پایه‌كانی دروست بكرێت و بنه‌ماكانی دروست بكرێت ئینجا هه‌نگاو بنرێت بۆ ئه‌وه، بۆ ده‌ستووریش هه‌مان شت راسته، هه‌یه ده‌ڵێت با ده‌ستوور هه‌بێت به‌هه‌ر نرخێك دوایی هه‌مواری ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ستكاری ده‌كه‌ین و چاكی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌مه پێمانوایه دیدگایه‌كی هه‌ڵه‌یه، ده‌بێت ده‌ستوورێكی وابنووسین كه كه‌مترین كه‌موكوڕی هه‌بێت، ده‌ستوور شتێك نییه بۆساڵێك و دووساڵ و ده‌ساڵ بنوسرێت به‌ڵكو بۆ ده‌یان ساڵ ده‌نوسرێت بۆنه‌وه‌كانی ئاینده‌ش ده‌نوسرێت".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر هەڵوێستی خۆی سوورە سەبارەت بەوەی سیستمی حوکمڕانی پەرلەمانی بێت؟
لەوەڵامدا هۆشیار عومەر وتی: "هه‌ڵوێستی ئێمه نه‌گۆڕه ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌سێ بابه‌ته‌وه هه‌یه، یه‌كه‌م له‌ئاستی دنیادا ئه‌گه‌ر سه‌یری پرۆسه‌ی به‌دیموكراتیزه‌كردن بكه‌ین له 1950 كان به‌دواوه ئه‌و سیسته‌مانه‌ی كه به‌ئاراسته‌ی دیموكراسی چوون سه‌رۆكایه‌تیان هه‌ڵبژێردراوه كه به‌داتا و ژماره هه‌یه له‌ماوه‌ی حه‌وت هه‌شت ساڵدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ره‌و دواوه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ره‌و دیكتاتۆری، ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی بووه لانی كه‌م سه‌رو حه‌فتا ساڵ توانیویه‌تی به‌رده‌وام بێت ئه‌و سیسته‌مه، ئه‌گه‌ر سه‌یری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ین سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كان، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو وێرانییه‌كان له میسر له‌سووریا له‌یه‌مه‌ن و له لیبیا و له‌زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه و له‌عیراق له‌سه‌رده‌می (سه‌دام)دا هه‌مووی ئه‌وه‌یه كه سیسته‌مێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌بووه و یه‌ك كه‌س حوكمی كردووه، خۆی ده‌وڵه‌ت بووه، خۆی سوپا بووه، خۆی هێز بووه و خۆی هه‌مووشتێك بووه، خۆی یاسادانه‌ربووه و جێبه‌جێكاریش بووه بۆیه كاتی خۆی له‌كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقدا (نه‌وشیروان موسته‌فا ئه‌مین)، (مام جه‌لال)، (مه‌سعود بارزانی) به‌تایبه‌تی (مام جه‌لال)، (مه‌سعود بارزانی) زۆر به‌توندی كاریان له‌سه‌رئه‌وه ده‌كرد كه سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه له عیراقدا دووباره نه‌بێته‌وه كه‌واته دوفاقیه‌ك دروستده‌بێت، دژبه‌یه‌كیه‌ك دروستده‌بێته‌وه، له‌عێراقدا سیسته‌می په‌رله‌مانیان داواكردبێت چونكه ئه‌زموونه‌كه به‌ره‌و دیكتاتۆریان بردووه لێره بیانه‌وێت سیسته‌مێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه دابنێن له‌به‌رئه‌وه دیدگا و ڕوانینی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونی وڵاتانی دیكه، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، ڕابردووی عێراق، وه ئه‌و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ گۆڕانكاری به‌ئاراسته‌كردنی دیموكراتیزه‌كردنی سیسته‌مێك ئه‌وه‌یه كه سیسته‌می په‌رله‌مانی باشترین سیسته‌مه، ئه‌مه شتێكه قابیلی گفتوگۆ نییه".
رێکخەری ژووی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی وت: "جیاوازیه‌کانی نێوان سیستمی سەرۆکایەتی و سیستمی پەرلەمانی هێنده گه‌وره‌یه، سیسته‌می په‌رله‌مانی هێنده باشتره له‌سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی كه ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوورین له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه سیسته‌م ده‌بێت سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی بێت، له‌ڕووی پراكتیكیشه‌وه ئێستا كه هه‌رێمی كوردستان هیچ هێزێك زۆرینه‌ی نییه، وه هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌ته‌نها ده‌نگی زۆرینه بهێنێت".
رێکخەری ژوووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان زیاتر وتی: "خۆی هه‌ر له رووی پراكتیكیشه‌وه ئێستا كه هه‌رێمی كوردستان هیچ هێزێك زۆرینه‌ی نییه، هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌ته‌نها ده‌نگی زۆرینه بهێنێت، ئه‌وه‌ی كه واشیكرد ئه‌مجاره سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت ئه‌وه‌بوو ئه‌وكاته ئێمه پشتیوانی ئه‌وه بووین چونكه خواستێكی ئێمه بوو به‌به‌رده‌وامی كه ده‌بێت سه‌رۆك له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت و به‌رامبه‌ر به په‌رله‌مان به‌رپرسیاربێت هه‌ركه‌سێك بێت، ئه‌وه یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی كه نابێت له‌ئێستاوه یه‌كلایی بكرێته‌وه له‌م بابه‌ته‌دا".
"ئێمه له هه‌رێمی كوردستاندا له‌وه‌ته‌ی پرسی ده‌ستور هه‌یه سێ چوار ناكۆكی ریشه‌یمان هه‌یه كه من پێموایه له‌م پرۆسه‌یه‌شدا دێنه‌وه به‌رباس، یه‌كێكیان سیسته‌می سیاسیه‌كه ئایا په‌رله‌مانی بێت یان سه‌رۆكایه‌تی بێت؟ ئه‌زموون پیشانمان ده‌دات سیسته‌می په‌رله‌مانی باشتره له‌سه‌رۆكایه‌تی نه‌ك بۆ ئێمه به‌ڵكو بۆهه‌موو دنیا، دووه‌م سنوری هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕه‌شنوسی پێشوودا سنوری هه‌رێمی كوردستان دیاریكراو كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌ی تێدابوو له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه لای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیشكالی دروستكرد و دژی وه‌ستانه‌وه، ئێمه ئێستا كه ده‌ستور ده‌نوسینه‌وه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و ناوچانه له‌و دۆخه‌دان كه ئێمه ده‌یبینیین، هه‌رێمی كوردستان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه، ئه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستان كوێ ده‌بێت! خۆ ناكرێت ئێمه ده‌ستوورێك بنوسینه‌وه و واز له‌نیوه‌ی خاكی كوردستان بهێنیین"، هۆشیار عومەر وای وت.
ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەشڵێت: "پرسی دووه‌م ئازادییه سیاسی و شارستانییه‌كانه واته هه‌ندێكجار كاردانه‌وه‌كانی ئێمه به‌توند سه‌یرده‌كران له رابردوودا، له ره‌شنوسی پێشوودا مادده‌یه‌كی تێدابوو بڕگه‌یه‌كی تێدابوو باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد وه‌رزش مافی هه‌موو هاوڵاتیه‌كه ئێ ئه‌مه گاڵته‌جاڕییه! نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كه ئازادییه سیاسیه‌كان و ئازادییه شارستانییه‌كان به روونی دیاری بكات ئه‌مه شتێكه پێناسه كراوه، وه‌ك وتم ئێمه داماننه‌هێناوه، ده‌یان نموونه هه‌یه نموونه‌ی باش هه‌یه و نموونه‌ی خراپ هه‌یه، له‌ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی دنیادا هه‌زاران سه‌رچاوه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه كه ده‌ستوور چۆن ده‌نوسرێته‌وه و ده‌ستووری دیموكراتی جیاوازی چیه له ده‌ستوورێكی دیكه".
هۆشیار عومەر زیاتر دەشڵێت: "خاڵێكی تر جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه له هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن هه‌میشه زاڵ بووه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییدا، ئه‌وه‌ی له‌كوردستاندا ئێستا بووه به‌سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانێك هه‌یه ناتوانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، به‌حزبی كراوه، حكومه‌ت پێیوایه كاری په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه هه‌رشتێك ئه‌و وتی مۆری بكات بۆی، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش به‌هه‌مان شێوه بووه به ئامڕازێك له جیاتی ئه‌وه‌ی یاسا بۆ پاراستنی ئازادییه‌كان بێت بۆ پاراستنی مافی هاوڵاتیان بێت بووه به په‌تی سێداره بووه به‌ئامڕازی سزادانی هاوڵاتیان به‌بێ هیچ هۆیه‌ك، ئه‌مه شتێك نییه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بیڵێت، ئه‌مه شتێك نییه له‌ناو كوردستاندا باسبكرێت به‌ڵكو له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌م قسه‌یه ده‌كرێت كه سیسته‌می دادوه‌ری و دادگاكانی ئێمه سه‌ربه‌خۆ نیین، خۆشیان ئه‌و پارته‌سیاسیانه دانی پێداده‌نێن كه پێویست بكات".
رێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە لە دەستووردا سنوورێک بۆ دەسەڵاتەکانی حکومەت دابنرێت، لەو رووەوە وتی: "له هه‌مانكاتدا حكومه‌ت ده‌بێت حكومه‌تێكی سنوورداربێت نابێت حكومه‌تێك بێت كه له‌ده‌ستووردا ده‌نوسرێته‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی وای هه‌بێت وه‌كو (ئه‌خته‌بووت) په‌ل بهاوێژێت بۆهه‌موو پنته‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت ده‌رفه‌ت بهێڵدرێته‌وه بۆ هاوڵاتیان و ده‌رفه‌ت بهێڵدرێته‌وه بۆ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و بۆ رێكخراوه ناحكومیه‌كان و هه‌روه‌ها تا دوایی له‌به‌رئه‌وه ئه‌م پرسانه كه هه‌ن من پێموایه مشت‌ومڕ ده‌هێنێته‌وه، به‌ڵام زۆر گرنگه بۆئه‌وه‌ی كه بتوانیین ده‌ستوورێكی رێكوپێكمان هه‌بێت یه‌كه‌م ئه‌م پرۆسه‌یه شه‌فاف بێت، ئێمه هیچمان نییه بۆ شاردنه‌وه هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان، هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌كادیمی، خه‌ڵكی سه‌ربه‌خۆ، رۆشنبیران لێره و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی بیانی پێویستی كرد بیهێننه ناو ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه، دووه‌م بڕیاری پێشوه‌ختمان نه‌بێت كه ده‌چینه ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه".
هۆشیار عومەر، ئاماژەی بەخاڵێکی تر کرد و دەڵێت: "سێیه‌میش- ئێمه ئه‌زموونی شكستخواردوومان هه‌یه له‌به‌شێك له‌و وڵاتانه ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتوشمان هه‌یه، پێویسته ئێمه وانه له‌ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كانه‌وه وه‌ربگرین نه‌وه‌ك به‌ره‌و تونێلێكی تاریك بڕۆین دواجار ده‌ستووریش هێنده‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی هه‌یه بووه به‌كێشه چونكه ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت دادپه‌روه‌ری هه‌بێت، بمانه‌وێت گه‌نده‌ڵی نه‌بێت و شه‌فافی هه‌بێت، مافی هاوڵاتیان پارێزراوبێت خۆ نه‌بوونی ده‌ستوور رێگر نییه له‌وه‌ی رێگری بكرێت حوكمڕانیه‌كی باش بكرێت له‌و چه‌ند ساڵه‌دا، ده‌ستورر ره‌نگه زیاده‌یه‌كی هه‌بێت به‌ڵام به‌م بیركردنه‌وه‌ی ئێستا بۆ حكومڕانی و به‌جێنه‌هێشتنی رابردووش شێوازی حوكمڕانیه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت ده‌ستوور ناتوانێت ته‌واوی ئه‌و كێشانه بۆ ئێمه چاره‌سه‌ربكات ره‌نگه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه دابه‌شتربكات".
هۆشیار عەلی جەختیکردەوە: "پێویسته ده‌ستوور بكه‌ین به پرۆسه‌یه‌ك كه هاوڵاتیان كۆده‌كاته‌وه چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دابه‌شبووه، به‌شێك له‌هاوڵاتیان هه‌ست به‌گۆشه‌گیری ده‌كه‌ن خۆیان له‌م سیسته‌مه‌دا نابیننه‌وه مافی خۆیان له‌م وڵاته‌دا نابیننه‌وه ده‌ستوور تاچه‌ند ده‌توانێت ئه‌وه بكات ره‌نگه باشترین نموونه ئه‌وه بێت ئیسرائیل له 1948 بڕیار بوو ده‌ستووری هه‌بێت تا ئه‌مڕۆ دایاننه‌ناوه، له 2003 وه لیژنه‌یان هه‌یه له‌په‌رله‌ماندا تا ئه‌م ده‌قیقه‌یه دایاننه‌ناوه چونكه پێیان وایه ئه‌و پرۆسه‌یه دابه‌شیان ده‌كات نه‌ك یه‌كیان بخات، گرنگه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ئاراسته‌یه‌ك بێت كه یه‌كمان بخات و به‌چاوێكی رۆشنه‌وه و به‌عه‌قڵێكی كراوه له‌پرۆسه‌كه بڕوانیین، هه‌موو روانیین و ره‌خنه و بیروڕا جیاوازه‌كانیش وه‌ربگرین بۆئه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی وامان هه‌بێت سبه‌ینێ نه‌بێت به كێشه‌یه‌كی وا كه نه‌توانیین چاره‌سه‌ری بكه‌ین، ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌مانه له‌ڕێی یاسایه‌وه ده‌توانیین ئاسانتر ده‌ستكاری بكه‌ین چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستووری وه‌ربگرێت و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و لێواری خراپتر و نه‌مانیش ببات".