لەماوەی مانگی ئایاری ڕابردوودا، ١٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوو (١٧) کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨٢.٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە.
هەر بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکە، لەو ماوەیەدا چوار کۆڵبەر کوژراون و ١٣ کۆڵبەریش بریندار بوون، کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان کە بریندار بووە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بووە، هاوکات زۆرترین ژمارەی کوژرا و بریندار لە پارێزگاکانی سنە تۆمار کراوە کە حەوت حاڵەت بووە.