ڤیدیۆ.. گەورەترین کەشتی سەربازی ئێران لە دەریای عومان ژێر ئاو کەوت

گه‌وره‌ترین كه‌شتی سەربازی ئێران ئاگری گرت و دواتر له‌ ئاوه‌كانی دەریای عومان له‌ دۆخێكی ته‌مومژاویدا ژێرئاو کەوت.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێرا، کاتژمێر ٢:٥٥ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کەشتییەکی سەربازیی ئێران بە ناوی (هارک) لە دەریای عومان ژێرئاو کەوت، هاوکات کەشتییەکە لە بەندەری جاسک بووە لە پارێزگای هورموزگان ئاگری گرتووە.

تا ئێستا بەفەرمى هۆکارى گڕگرتنى کەشتییەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئێرانەوە رانەگەیەنراوە. 


PM:12:01:02/06/2021