تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنای راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە سنوری پارێزگای سلێمانی تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە دوا ئاماری خۆیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ١٤ تووشبوو لە ژێر ئامێریCPAP دان، هەروەها ٣٢ تووشبووش لە ژێر چاودێڕی چڕدان.

بەپێی ئەو خشتەیە ١١١ نەخۆش لە نەخۆشخانە ماون و ٩ تووشبووی نوێ داخڵ کراون و ٧ تووشبووش چاکبوونەتەوەو لە نەخۆشخانە دەرچوون.

دوێنێ لە سنوری پارێزگای سلێمانی تەنها یەک تووشبوو بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدابوو.



AM:01:06:05/06/2021