بەلجیکا بەیەکەم و جەزائیر بە دووەم بلیتی قۆناغی شانزەیان بڕی


کەمێک پێش ئێستا کۆتایی هات بە یاریەکانی کۆمەڵەی هەشتەمی مۆندیالی ٢٠١٤ و ناسنامەی دوو هەڵبژاردەی قۆناغی شانزە بە دیار کەوتن .

لەیەکەم یاریدا هەڵبژاردەی جەزائیر لە یاریگای ئەرینا بایشیدا روبەروی روسیا بووەوەو یاریەکەشیان بە گۆڵێک بۆ هەردوو لا بە کۆتا هات ،

بەم ئەنجامە جەزائیر بە چوار خاڵ بە دووەمی کۆمەڵەی هەشتەم سەرکەوت بۆ قۆناغی شانزەو لەوێشدا روبەرووی ئەڵمانیا دەبێتەوە،

گۆڵەکەی روسیا یاریزان ئەلیکساندەر کۆکورین لە خولەکی ٦ دا تۆماری کرد،

گۆڵی یەکسانبوونی جەزائیریش ئیسلام سولەیمانی لە خولەکی ٦٠ دا تۆماری کرد.

لە یارییەکی تردا لە یاریگای ئەرینا کۆرنشیانز هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکاو کۆریای باشوور روبەروی یەک بونەوەو یاریەکەش بە سوودی بەلجیکا بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە کۆتا هاتوو بە نۆ خاڵ بە یەکەمی کۆمەڵەی هەشتەم سەرکەوت بۆ قۆناغی شانزەو لەوێشدا روبەروی ئەمریکا دەبێتەوە، تاکە گۆڵی یاریەکە {یان فۆرتۆگین} لە خولەکی ٧٧ دا تۆماری کرد .

ستیڤ دیڤۆر لە بەلجیکا لە خولەکی ٤٤ دا بە کاردی سوور کرایە دەرەوە.

ئا/ شاهۆ فایق



ئه‌م بابه‌ته ‌799 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:01:13:27/06/2014