دکتۆر شێرکۆ بابان نووسەری ناسراو دیاری کورد بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە د.شێرکۆ بابان، مامۆستای زانکۆ، نووسەر و زمانناسی کورد لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
شێرکۆ بابان ساڵی ١٩٥٣ لە چەمچەماڵ لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە چەمچەماڵ و ئامادەیی لە کەرکووک خوێندووە، لە وڵاتی دکتۆرای لە بواری کانزا و دروستکاری کانزایی وەرگرتووە، هاوکات ناوبراو لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین مامۆستا بوو.