هەردوو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی یۆنان لە وڵاتی یۆنان لە کۆبوونەوەدان.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هەینی ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١، مەسرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كیریاكۆس میچۆتاكیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان دەستی بەکۆبوونەوە کرد.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی ئابوری و دیپلۆماسی نێوان هەردوو وڵات بکرێت.
هەوەها ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیران دەبێت.