لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان بایدن و پۆتین، سویسرا ئاسمانی وڵاتەکەی دادەخات

بڕیارە کە ١٦ ی ئەم مانگەدا کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان بۆتینی سەرۆکی رووسیاو بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا لە سویسرا سازبکرێت، ئەو وڵاتە بڕیاری داوە، نیمچە داخستنێک ئاسمانی وڵاتەکەی دابخات.
 
لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی فیدراڵی سویسرادا، وەک میدیای رووسی بڵاویکردۆتەوە بڕیار دراوە ئاسمانی ئەو وڵاتە لە کاتی سازدانی کۆبوونەوەی لوتکەی بایدن و بۆتین، نیمچە داخستنێک پیادە بکەن.
 
کۆبوونەوەکە لە جنێف بەرێوە دەچێت، ئاسمانی ئەو وڵاتەش لە ١٥ حوزەیرانەوە تا ١٧ ی حوزەیران بە نیمچە داخراوی دەمێنێتەوە.

کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەی دوو گەورە وڵاتی سەربازی و ئابوری جیهان گرنگی تایبەتی خۆی هەیەو هەموو جیهان چاوڕەوانی ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیە دەکەن.



PM:02:10:11/06/2021