نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ شەمە ١٢ ی حوزەیران نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوەو برنت لەسەرو ٧٢ دۆلارەوەیە، لە کاتێکدا دوێنێ گەیشتە سەرو ٧٣ دۆلار کە ماوەی دوو ساڵە نرخی بەو شێوەیە بەرزی بە خۆیەوە نەبینیووە.

نزمی کەمی ئاستی ئەم بەیانییەی نرخی برنت بە بەراورد بە دوێنی پەیوەندی بە دابەزینی نرخی نەوتەوە نییە، هێندەی پەیوەندی بەیانیانەوە هەیە کە تازە بازاڕی نەوت دەکرێتەوەو هێشتا بازاڕی جێگیری و بالانسی خۆی وەرنەگرتووە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٢ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧٢ دۆلار و ٥٢ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٠ دۆلارو ٨١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧٠ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵە پێوە دەکرا.
 



AM:09:02:12/06/2021