"فریای كوردەكانی سەر سنوری ئوردن بكەون"

رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید داوا لە سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات فریای ئەو كوردە ئاوارانەی رۆژهەڵاتی كوردستان بكەون كە ژیانیان لەمەترسیدایە.

لە راگەیەنراوەكەدا كە وێنەیەكی بۆ سپی میدیا نێردراوە، رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید دەنوسێت: داوا لە هەموو لایەكتان دەكەین  فریای ئەو هاووڵاتییە كوردانە بكەون و لە رێگای ئوردنەوە بیان گەڕێننەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

دەقی راگەیەنراوەكە:

فریای  كوردەكانی سەر سنوری ئوردن بكەون

بەڕێزان  :
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی  كوردستان
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
پارت و رێكخراوە كوردستانییەكان

لێرەوە هەموو لایەكتان ئاگادار دەكەینەوە 96  كوردی یارسانی رۆژهەڵاتی كوردستان كە چەندین ساڵە وەك پەنابەر لە كامپی ئەلوەلیدن, دوای بارگرژییەكانی ئەم دوایانەو پەلاماری گروپە تیرۆریستەكانی داعش كامپەكەی ئەوانیشی گرتەوە, بەهۆی ئەوەی یارسانین ژیانیان لە مەترسیدایە, ئێستا لەسەر سنووری ئوردن رێگایان لێگیراوەو دەرفەتی ئاودیو بونیان نادەن بۆ ناو ئوردن, هاوكات نە دەشتوانن  بگەڕێنەوە بۆ كوردستان.
لێرەوە داوا لە هەموو لایەكتان دەكەین  فریای ئەو هاووڵاتییە كوردانە بكەون و لە رێگای ئوردنەوە بیان گەڕێننەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
تكایە فریایان  بكەون .....
كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
[email protected]
25-6-2014
https://www.facebook.com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl

كوردستان بێ جینۆساید  ڕێكخراوێكی سیڤیلی  سوود نەو‌یستی سەربەخۆیە, پشتیوانی  داواكاری بنەماڵەی قوربانیانە لە كوردستان ,كار دەكات لەسەر پرسەكانی  تاوانی ژینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی  و  بنەبڕكردنی شوێنەواری جەنگ و چەسپاندنی ئاشتی  لە كوردستان, ئەندامی رێكخراوی چاودێری جینۆساید  و هاوپیمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی و رێكخراوی ئاشتی جیهان و ئایكانە .
                                                                      




PM:03:04:27/06/2014