کەجەکە: پێویستە هەمووان رۆڵ ببینن تا پارتی شەڕی کورد و کورد نەکات

لەسەر شەڕکردن کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە ئاڕاستەی پارتی دەکات و دەڵێت" هیچ سیاسەتێکیان بۆ شەڕ لە دژی هیچ هێزێکی کوردیی نییە".

ئەمڕۆ هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە مەتینا، ئاڤاشین، زاپ لەنێوان گەریلا و سوپای تورک شەڕێلی قۆرس هەیە، لەنێوان هێزە سەربازیەکانی پەدەکە و گەریلاش ئاڵۆزیەک هەیە کە ئەگەر هەیە ببێتە هۆکاری شەڕ. موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتی هەپەگە رایگەیاندبوو، هێزە سەربازیەککانی پەدەکە دەیانەوێت لە زۆر جێگە گەریلا گەمارۆ بدەن و دۆخەکە هاتووەتە ئاستێک کە شەڕ رووبدات. بۆ ئەوەی رێگری لە شەڕێکی بەم شێوەیە بکرێت، بانگەوازی ئاڕاستەی گەل و رۆشنبیران، هونەرمەندان و هێزە سیاسیە کوردیەکان کردبوو کە بەرپرسیاری سەر شانیان جێبەجێ بکەن". 

دەشڵێت" بڕوامان وایە هونەرمەندانی کورد دەتوانن رۆڵی مێژوویی خۆیان جێبەجێ بکەن". 

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هونەرمەند و رۆناکبیرانی خاوەن ویژدانی گەلی کورد لە ئەوروپا وڵامی بانگەوازیەکەیان دایەوە. ئەوان رایانگەیاند کە ئەگەر لەنێوان هێزە تایبەتەکانی پەدەکە و گەریلادا شەڕێک رووبدات، زیانێکی گەورە بە دۆزی ئازادی گەلی کوورد دەگەیەنێت. بانگەوازیان کردووە کە پێویستە پەدەکە گەریلا گەمارۆ نەدات. هەستەکانی هونەرمەندانی کورد، هەست و داواکاری هەموو گەلی کوردە. بەهۆی ئەم هەستیاریەش ئێمە پیرۆزبایی لە هونەرمەندانی کورد دەکەین و بڕوامان وایە بۆ رێگریکردن لەم شەڕە کە لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکیدا دەببێت، رۆڵی مێژوویی خۆیان بگێڕن.

باس لەوەشکراوە، بەرپرسیاری نەتەوەییە کە دەنگی هونەرمەند و رۆناکبیرانی کورد لەلایەن هەموو کەسانەوە ببیسترێت. لەم چوارچێوەیەدا گەل و هێزە سیاسیە کوردیەکان بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن و بۆ بانگەوازی موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ببنە وڵام. بۆ رێگریکردن لە شەڕ کە خزمەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکات، لەناو رای گشتی کورددا هەستیاریەکی گەورە دروست بووە.


PM:05:54:12/06/2021