بایدن هیچی رانەگەیاند
ئۆردوغان: داوامان لە ئەمەریکا کرد پاڵپشتی یەپەگەو پەکەکە نەکات


لە کۆبوونەوەیەکی داخراو لە پاراوێزی کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ناتۆدا کە ئەمڕۆ لە برۆکسل سازکرا، بایدنی سەرۆکی ئەمەریکاو ئۆردوغانی سەرۆکی  تورکیا ٤٥ خوولەک کۆبوونەوە، سەرۆکی ئەمەریکا ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک بدات، بەڵام ئۆردوغان کۆنگرەی رۆژنامەگەری سازکرد.

ئۆردوغان سەرۆکی تورکیا لە کۆنگرە رۆژنامەگەریەکەیدا راگەیاند" داوای لە بایدن کردووەو کە پاڵپشتی یەپەگەو پەکەکە نەکات و ، تیرۆریستی خراپ و باش نییە و دابەش ناکرێت".

بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا بەس هێندەی وت" کۆبوونەوەیەکی زۆر باشی لەگەڵ هاوڕێ تورکیەکەیدا گرێداوە". جگە لەم قسەیە بایدن ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێکی تر بدات و، لە وەڵامی رۆژنامەنووسێکدا وتی " هیچ ناڵێم ".

رۆژنامەنووسەکان زیاتر لە کاتژمێر راوەستان بۆ گرتنی وێنەی کۆبوونەوەکە، بەڵام تەنها رێگایان بە وێنە گرە فەرمیەکانی هەردوولا دا وێنە بگرن.

ئۆردوغان لە دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند " رێکخراوە تیرۆرستییەکانی یەپەگە و پەیەدە هێرشیانکردە سەر نەخۆشخانەی شیفا و ١٤ سڤیلیان کوشت." 

هەروەها وتیشی  "لە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکەماندا بە روونی رامانگەیاند کە ئیدی پێویستە هاوکارییەکان بۆ پەیەدە/ پەکەکە کۆتایی پێ بهێنرێت."

 "لە ئەنجامدا کۆبوونەوەیەکی زۆر راشکاوانە بوو.. لەگەڵ بەڕێز بایدن هەم ئەو بابەتانەی لەسەری ناکۆکین و هەمیش ئەو بابەتانەی بەرژەوەندیی هاوبەشمان تییاندا هەیە، بە شێوەیەکی بنیاتنەرانە تاوتوێکرد. ( وەک ئۆردوغان رایگەیاند).



PM:10:07:14/06/2021