تەندروستی سلێمانی: ٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەت گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی راگەیاند کە ٥ تووشبووی کۆرۆنا لە سنوری سلێمانی گیانیان لە دەستداوە.

بەپێ ئەو خشتەیە لەگەڵ ئەو ٥ گیانی لەدەستداوە ١٥ تووشبوو لە ژێر ئامێری Cpap دان. هەروەها ٢٢ تووشبوون لە ژێر چاودێڕی چڕدان.

تەندروستی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ژمارەی نەخۆشەکانی لە نەخۆشخانە ماونەتەوە ١٠٠ تووشبووە، ١٩ تووشبوی نوێ تووشبوو هەیە، جگە لەوەی ١٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ژمارەی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێم دوێنێ تەنها ٢ کەس بوو.



PM:11:57:16/06/2021