ماوەی ١٠٤ ساڵە رووسیا گەرمای لەم شێوەیەی بەخۆوە نەبینیووە

میدیاکانی رووسیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روویکردۆتە وڵاتەکەیان کە بە درێژایی ١٠٤ ساڵە گەرمای لەو شێوەیەیان بە خۆوە نەبینیووە.

ئەو میدیانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پلەی گەرمای لە مۆسکۆ بەرزدەبێتەوە بۆ ٣٣ پلە و ئەو شەپۆلەش تا ٢٢ حوزەیران بەردەوام دەبێت.

کەشناسی رووسیا ئەوە دەخەنە ڕوو کە پلەی گەرمای ئەمڕۆ مۆسکۆی پایتەخت ٣١.٨ پلە دەبێت.

ئەم گەرمایەی ئەمڕۆ لە مۆسکۆ تۆمار دەکرێت لە ١٩١٧ ەوە لە مۆسکۆ تۆمار نەکراوە.

گەرمای ئەو ولآتە ئەوروپیانە راستەوخۆ رادەی شێش بەرز دەکاتەوەو ئەمەش دەبێتە مایەی گەرمایەکی تاقەت پڕوکێنی شێدار کە هەناسەدانیش تیایدا بە زەحمەت دەبێت.



AM:10:52:18/06/2021