هۆکاری کەمبونەوەی دەرمانی شێرپەنجە ئاشکرا کرا

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان هۆکارەکانی کەمبونەوەی دەرمانی شێرپەنجەی ئاشکرا کرد و رایدەگەیەنێت" ھۆکاری سەرەکی دروستبونی گرفت بۆ دەرمانی شێرپەنجە، ئەو بڕیارە بوو کە  مانگانە 2%‏ پارەی کڕینی دەرمان بۆ کۆمپانیاکان خەرج دەکرێت". 

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی" ھۆکاری سەرەکی دروستبونی گرفت بۆ دەرمانی شێرپەنجە، ئەو بڕیارە بوو کە مانگانە 2%ـی پارەی کڕینی دەرمان بۆ کۆمپانیاکان خەرجدەکرێت، بەمەش ھیچ کۆمپانیایەک ئامادەنەبوو بەم شێوە دەرمانەکە دابین بکات و گرفتی دەرمان درەستبوو".
 
ئەوەشی خستەڕوو، دوێنێ و ئەمڕۆ بەدواداچونمان کرد لەگەڵ وەزارەتی دارایی و تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە بڕیاری پێویست لەم گرفتە بدرێت. 
 
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ھۆکارێکی سەرەکی نەمانی داھات بۆ بۆ تووشبوانی شێرپەنجە قاچاخچێیتیە،5%ـی‏ داھاتی ماددە زیانبەخشەکانی وەک جگەرە و مەشروب و نێرگەلە..ھتد بۆ کڕینی دەرمان بۆ تووشبوانی شێرپەنجە تەرخاندەکرا.، بەڵام بەھۆی ئەوەی ئێستا 96%ـی جگەرە بە قاچاخ پەیدا دەبێت ئەم داھاتە زۆر زۆر کەمی کردوە".
 
باسی لەوەشکردووە، تەنها قاچاخی جگەرە مانگی 10 ملیۆن دۆلار زیانی لە داھات داوەو (500 ھەزار دۆلار) ھی دەرمانی ھیوایە، ئەمە جگە لە مەشروب و نێرگەلە. 


AM:10:26:19/06/2021