کاردۆ محەمەد ڕێکخەری ژووری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" ڕێککه‌وتن حیکمه‌ته‌که‌ی له‌جێبه‌جێکردندایه، واتە هه‌ر مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌ز نه‌بێت بۆیه به‌گرنگی ده‌زانم که ئه‌م ڕێککه‌وتنه به‌ده‌ردی ڕێککه‌وتنه‌کانی تر نه‌چێت".
کاردۆ محەمەد ڕێکخەری ژووری پەیوەندییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی واژۆ کردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان حیزبەکەی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" گۆڕان له‌ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له عێراق داوای هه‌بوو که له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کان گفتوگۆی کرد به‌تایبه‌ت له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مافی ده‌ستوری ئیستحقاقی کێشه‌ی کورده که خاوه‌نی یه‌ک گوتار و یه‌ک به‌ره بین له به‌دیهێنانی مافه‌کان و له به‌شداریکردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان، له‌دوای گفتوگۆ گه‌یشتنه ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که لێکتێگه‌یشتن و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی که‌وته‌وه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ئاستی عێراق ، ناوه‌ڕۆکی هاوپه‌یمانیه‌که بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، وه هه‌وڵدان وه‌کو هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ یه‌کخستنی هه‌موو هێزه‌کان له‌ئاستی عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شدارییه‌کی کاریگه‌ر بکات له به‌دیهێنانی خواست و داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی عێراق و مافه ده‌ستورییه‌کانیان".
وتیشی" ڕێککه‌وتن ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌کانی تێدا بێت، لایه‌نه‌کان دید و بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێمه گه‌یشتینه ئه‌نجام له‌گه‌ڵ یه‌کێتی توانیمان ئه‌م لێکتێگه‌یشتن و ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی عێراق بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێستا ڕووه فه‌رمییه‌که‌ی کۆتایی هاتبێت و هاوپه‌یمانێتیه‌کان تۆمار کرابێت به‌پێویستی و به چاره‌نوسی ده‌زانیین بۆ ناکۆکی و کێشه‌کانی که له‌ئاستی هه‌رێم و عێراق له به‌غداد کورد خاوه‌ن گوتاری خۆی بێت چونکه مافه ده‌ستورییه‌کانی و شایسته داراییه‌کانی هاوبه‌شێتی له عێراق به‌بێ یه‌ک گوتاری ئاسان نییه به‌دی بێت".
ئایا بەنیازن وەک گۆڕان و یەکێتی کە لیستی هاوبەشتان هەیە دەستپێشخەری بۆ لایەنە کوردییەکانی تری وەک (پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنە ئیسلامییەکان) بکەن بۆ ئەوەی بێنە لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە وەڵامدا ڕێکخەری ژووری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت" به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه پێمانوایه پرسێکی هاوبه‌شمان هه‌یه، پێویسته له ئاست مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌پرسی خاک، پرسی هاوبه‌شێتی له شایسته‌کانی تری که‌په‌یوه‌ندی به ده‌ستوری عێراقه‌وه هه‌یه پێویسته ئێمه یه‌کگرتوو بین و یه‌ک هه‌ڵوێستمان هه‌بێت و کۆتایی به‌و دیده حیزبیه بهێنیین له‌ئاستی عێراق که تائێستا مامه‌ڵه‌ی پێکراوه، وه زۆر ده‌رفه‌تیشمان له‌ده‌ستداوه، وه هاوسه‌نگی هێزیش گۆڕاوه".
کاردۆ محەمەد ئەوەشی وت، وه‌کو باسمکرد ئێمه دوای ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ئه‌م پرۆژه نیشتیمانییه به پێویستی ده‌زانیین بۆ عێراق و هه‌نگاونان به‌ره‌و پێکه‌وه‌یی بۆ به‌دیهێنانی خواسته هاوبه‌شه‌کانمان، ئێستا ئێمه له ئاستی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌یه به‌لامانه‌وه گرنگه لێکتێگه‌یشتنمان هه‌بێت و پرۆسه‌یه‌کی هێمنانه بێت، وه هه‌موومان ڕه‌زامه‌ند بین له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی به‌شێوازێکی دیموکراتی واته که‌شێکی ئارام هه‌بێت و سه‌قامگیر بێت ئه‌مانه هه‌موو گرنگن به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه و یه‌کێتی که له ده‌ڤه‌ری سلێمانی سه‌نگ و هاوبه‌شێتی زۆرمان هه‌یه.
ڕێکخەری ژووری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕەتیکردەوە ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هیچ کاریگەری هەبێت لەسەر ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە هەرێم لەو ڕوەوە کاردۆ محەمەد وتی" ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له‌ڕێککه‌وتنه‌کان به‌شداریکردن یان هاوپه‌یمانێتی له پرۆسه‌ی حکومه‌ت به‌شداریکردنی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئاستی عێراق هه‌نگاوه سیاسیه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆژه و به‌رنامه‌یه واته بڕیاری نه‌داوه ئه‌گه‌ر ئه‌م لایه‌نه ڕێکبکه‌وێت و دژی ئه‌و لایه‌نه ڕێکبکه‌وێت، گۆڕان هێزێکه سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێک که بنه‌مای هاوبه‌شی هه‌یه و ئاماده‌ی ڕێککه‌وتنه، پێمانوایه بۆ پرسه هاوبه‌شه‌کان پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌و ڕۆحیه‌ته و به‌و شێوازه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌کتر بکه‌ین بۆ ئامانجه هاوبه‌شه‌کانمان، دروشمان، پێکه‌وه به‌هێز ده‌بین".
بەپێی ڕێککەوتنەکە کورسییەکانی نێوان گۆڕان و یەکێتی دابەشکراوە ئایا زیان لەو ڕێککەوتنە دەکەن پێتان وایە ئەگەر بەتەنها بەشدار بوونایە کورسی زۆرتر دەهێنن؟ وەڵامەکەی کاردۆ محەمەد بەمجۆرە بوو" پێمانوایه گۆڕان هێزێکه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه وه‌کو هێزێکی مه‌ده‌نی، وه دیدێکی جیاوازی هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کێشه نیشتیمانی و مه‌سه‌له‌ی هاوڵاتی بوون و چاکسازی و هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه پێموایه که له ڕێککه‌وتندا زیان نییه له‌سه‌ر پرسه نیشتیمانییه‌کان".
ئایا ئەم ڕێککەوتنەی نێوان گۆڕان و یەکێتی چ پەیوەندییەکی بە ڕێککەوتنەکەی پێشوترتان (ڕێککەوتنی دەباشان-ەوە) هەیە؟ لە وەڵامدا کاردۆ محەمەد وتی" ڕێککه‌وتن حیکمه‌ته‌که‌ی له‌جێبه‌جێکردندایه، واتە هه‌ر مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌ز نه‌بێت بۆیه به‌گرنگی ده‌زانم که ئه‌م ڕێککه‌وتنه به‌ده‌ردی ڕێککه‌وتنه‌کانی تر نه‌چێت".