هەپەگە ئامارێکی گەورەی سەربازە کوژراوەکانی سووپای تورکیای بڵاوکردەوە

بەپێی هەواڵێکی میدیای پەکەکە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 230 سەربازی تورکیا کوژراون و 39 گەریلاش شەهید بوون. 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە میدیای پەکەکە بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا سوپای تورکیا 230 هێرشی زەمینیی و ئاسمانیی کردووەتە سەر باشوری کوردستان و زیاتر لە 13 جاریش چەکی کیمیایی لە هێرشەکانیدا بەکارهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا تورکیا ڕوبەری 100 کیلۆمەتری لە خاکی هەرێمی کوردستان داگیرکردووە، هاوکات 12 جار گازی ژەهراوی و کیمیاییان بەکارهێناوە:

*تورکیا 42 جار هەوڵیانداوە بڕۆنە ناو تونێلەکانی گەریلا و هەموو جارەکان تێکشکێنراو.

* سوپای تورکیا 12 جار گازی ژەهراوی و کیمیاییان بەکارهێناوە.

*هێزەکانمان 169 چالاکییان ئەنجامداوە.

* هێزی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەد 24 چالاکییان ئەنجامداوە.

* لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکان 238 سەرباز کوژراون، 30 سەربازیشبریندار بوون.

* 39 گەریلا شەهیدبوون.


PM:01:01:23/06/2021