ئەنجومەنی دادوەری هەرێم پێنج دادوەر خانەنیشین دەکات
سەرۆکەکەی ماوەکەشی تەواو بووە هێشتا ماوەتەوە


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم سازکراو بڕیار درا بە خانەنشینکردنی پێنج دادوەری ئەنجومەنەکە  کە تەمەنی خانەشینیان هەیە، بەڵام تا ئێستا سەرۆکی ئەنجومەنەکە ماوەتەوە کە تەمەنی ئەویش تێپەڕیووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی دادوەری بریاردا بە خانەنشینکردنی ھەردوو جێگری سەرۆکی دادگای تەمیز: عەلی عەوڵا و عەبدوڵا شەرەفانی، ھەروەھا ئەندامانی دادگای تەمیز: حاکم موسلیح و حاکم نەشئەت، هاوشێوەی ئەوان حاکم محەمەد سەرۆکی ئیستیئنافی دھۆکیش لەبەر تەواو بوونی تەمەنی یاسایی خانەنشین کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتوون هەرچەندە حاکم بەنگین سەرۆکی دادگا ئەویش تەمەنی خانەنشینی هاتووە، بەڵام خانەنشیننەکراوە. تا ئێستا نەزانراوە ئایا ماوەی کارکردنی بۆ درێژ دەکرێتەوە، یان خانەنشین دەکرێت، بەو پێیەی ئەمڕۆ خانەنشین نەکرا، ئەگەر هەیە بۆی درێژبکرێتەوە. 

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیار درا سێ جێگری نوێ بۆ سەرۆکی سەرۆکی دادگای تەمیز دابنرێت کە ئەوانیش دادوەر  محەمەد مستەفا و دادوەر عەبدولجەبار لە ناوچەکانی هەولێر و دهۆک، لە ناوچەکانی سلێمانیش دادوەر لەتیف عوسمان دانرا.



PM:02:57:24/06/2021